دێسکی وەرزشی زاری کرمانجی:
کاتژمێر 9 ـی ئەمشەو بە کاتی هەولێر، مەڕاسیمی بەشینەوەی خەڵاتەکانی فیفا بۆ باشترینەکانی 2022 بەڕێوەدەچێت. مێسی، بێنزیما و مباپێ ململانێ لەسەر خەڵاتی زە بێست دەکەن.
پاریس دەبێتە ستەیجی کۆکردنەوەی وەرزشوانە ناودارەکانی جیهانی تۆپی پێ و، کۆمەڵێک خەڵاتی جۆراوجۆر دێنە دابەشکردن.
لەپاڵ دابەشکردنی ”زە بێست“ بۆ باشترین یاریزانی ساڵ، باشترینی خانمان، باشترین راهێنەر لەسەر ئاستی پیاوان و خانمان، باشترین گۆڵپارێز لە هەردوو رەگەز، خەڵاتی فیفا بۆ باشترین هاندەر، باشترین تیم خەڵاتی ”فیفپڕۆ“ لەسەر ئاستی پیاوان و خانمان دێنە دابەشکردن.
ساڵی رابردوو رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی بووە خاوەنی خەڵاتی زە بێست، چاوەڕواندەکرێت ئەمشەو مێسی جارێکی دیکە ئەم دەسکەوتە بگرێتە باوەش، بەهۆی بەدەستهێنانی جامی جیهانی بۆ یەکەمینجار لەمێژوویدا.
لەپاڵ ئەو خەڵاتانەش باشترین پێکهاتەی ساڵ دیاریدەکرێت.