مەهدی محەممەد - زاری كرمانجی : دوای گوشارە بەردەوامەكانی ئەمەریكا و گۆڕانی هەڵوێستی ئێران، حكومەتی عێراق ڕژدە لە سەر هەڵوەشاندنەوەی...
عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) نووسیویەتی: سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت زامنی پاراستنی دەستکەوتە نیشتمانییەکانە. عەلی...
عەممار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی، پێشوازیی لە بڕیاری بەشێک گرووپە چەکدارەکان بۆ رادەستکردنی چەکەکانیان بە دەوڵەت دەکات و دەڵێت:...
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پێشوازی لە بڕیاری بزووتنەوەی سادیقوون (باڵی سیاسیی عەسائیبی ئەهلی حەق) دەکات، کە تایبەتە بە دەستپێکردنی رێکارەکانی جیابوونەوە لە پێکهاتەکانی حەشدی شەعبی و هەبوونی چەک تەنیا لە دەستی دەوڵەت.بەگوێرەی راگەیێندراوی نووسینگەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە، 2ی حوزەیرانی 2026، هەیبەت حەلبووسی ستایشی هەڵوێستی بزووتنەوەی سادیقوونی کردووە و بە "بەرپرسانە" ناوی بردووە و ئاماژەی بەوە کردووە: "پابەندبوونی بزووتنەوەکە بە رێنماییەکانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، هەنگاوێکی گرنگە بۆ چەسپاندنی یاسا".سەرۆکی پەرلەمانی عێراق باس لەوە دەکات، بنیاتنانی دەوڵەتێکی بەهێز و سەقامگیر پێویستی بە پشتیوانیکردنی دامەزراوە دەستوورییەکانە و گوتی: "پێویستە بڕیاری سەربازی و ئەمنی تەنیا لە دەستی دەوڵەت بێت و بەگوێرەی دەستوور و یاسا کارپێکراوەکان بێت."هەیبەت حەلبووسی داوای یەکخستنی هەوڵە نیشتمانییەکان دەکات، بە ئامانجی بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری، پاراستنی بەرژەوەندییەکانی هاووڵاتییان و پارێزگاریکردن لە سەروەریی خاکی عێراق.بزووتنەوەی (عەسائیبی ئەهلی حەق) لیژنەیەکی پێکهێناوە بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری پچڕانی پەیوەندی لەگەڵ هێزەکانی نێو دەستەی حەشدی شەعبی. لیژنەکە ژمارەی چەکدار و چەکەکانیشیان تۆماردەکات.رۆژی 2ی حوزەیرانی 2026 بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق لە راگەیێنراوێکدا پێکهێنانی ئەو لیژنەیەی بڵاوکردەوە. بە گوێرەی ئەو بزووتنەوەیە، پێکهێنانی لیژنەکە بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری پچڕانی پەیوەندییە لەگەڵ پێکهاتەکانی دەستەی حەشدی شەعبی و جێبەجێکردنی، داوای مەرجەعیەتە.لیژنەکەی (عەسائیبی ئەهلی حەق) لە چوار کەس پێکهاتووە و لەلایەن جەواد تڵێباوی، بەرپرس لەو بزووتنەوەیە سەرۆکایەتى دەکرێت.عەسائیبی ئەهلی حەق سێ لیوا و 11 فەوجی لەنێو دەستەی حەشدی شەعبی هەیە، کە لە پارێزگاکانی دیالە، سەلاحەدین و نەینەوا جێگیرن.
سەرکردایەتیی کەتائیبی ئیمام عەلی، بە فەرمی کۆتاییهێنان بە پەیوەستبوونی خۆی بە دەستەی حەشدی شەعبییەوە راگەیاند و دەستپێکردنی رێکارەکانی رادەستکردنی چەک...
ئەمڕۆ سێشەممە، 2ـی حوزەیرانی 2026، گرووپی چەکداریی عەسائیب ئەهلی حەق کە قەیس خەزعەلی سەرۆکایەتی دەکات، بەنیازە چەک رادەستی دەوڵەت بکات...
زاری كرمانجی : حكومەتی عێراق لەژێر گوشارە بەردەوامەكانی ئەمریكا، یەكەم قۆناغی كۆكردنەوەی چەك لە دەستی دەوڵەتدا دەستپێكرد و ئەم هەنگاوەش...
ئەسحابولکەهف رادەستکردنی چەک بە حکوومەتی عێراق رەتدەکاتەوە گرووپی 'ئەسحابولکەهف' کە یەکێکە لە گرووپە چەکدارە عێراق ئەمڕۆ سێشەممە، 2ـی حوزەیرانی 2026،...
هێڵی ئاسمانیی عێراق بڕیاری دا سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكان بۆ فڕۆكەخانەی بەیرووت رابگرێت، ئەمە دوای ئەوەی سوپای ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشكردنە سەر...
سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، جەخت لەسەر گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و بەردەوامیدان...
دەزگای زاری كرمانجی، دەزگایەكی سەربەخۆی رۆشنبیریی و راگەیاندنە، لە 19/6/2005 لە شاری سۆران دامەزراوە. ئەم دەزگایە لە چەند بەشێكی جیاجیا پێكهاتووە و لەسەر بنەمای بێلایەنی و پیشەیی بوون مامەڵە لەگەڵ رووداوەكان دا دەكات. بەشەكانی دەزگای زاری كرمانجی پێكهاتوون لە رۆژنامەیەكی سیاسی- كۆمەڵایەتی هەفتانە بەناوی (زاری كرمانجی)، كە هەموو رۆژانی سێشەمە دەردەچێت.