شەهلا سۆفی- زاری كرمانجی: ئەم هێرشانە دوای ئەوە دێت كە سوپای ئیسرائیل هۆشداری چۆڵكردنی بۆ ٢٠ شوێن لە باشووری لوبنان...
فڕۆکەیەکی بارهەڵگری سەر بە هێزی ئاسمانیی هیندستان کەوتە خوارەوە و بەهۆیەوە پێنج کەس گیانیان لەدەست دا، سوپای ئەو وڵاتەش دەڵێت،...
مارات بێردییڤ، باڵیۆزی ئەرکە تایبەتەکان لە وەزارەتی دەرەوەی رووسیا و نوێنەری ئەو وڵاتە لە کاروباری "گرووپی20 رایگەیاند، وڵاتەکەی رێگری دەکات...
زارى كرمانجى : رۆژنامەی "نیویۆرک تایمز" بڵاویكردۆوهتهوه، موجتەبا خامنەیی رابەری باڵای ئێران ئاسودەیە بە رێککەوتنە سەرەتاییەکە، بەڵام تا ئێستا واژۆکردنی...
مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی : تۆڕی سی بی ئێس، لە زاری چەند بەرپرسێكی پێنتاگۆن ئاشكرای دەكات كە وەزارەتی جەنگیی...
مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی : وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە پەیامێكی دا ئاشكرای دەكات كە سوپای وڵاتەكەی لە لوبنان و...
ئاشکراکردنی خاڵە سەرەکییەکانی ڕێککەوتنی نوێی نێوان ئەمریکا و ئێران ئەمڕۆ هەینی، فڕۆکەی سەربازیی ئەمریکی بەرەو ئەورووپا گەشتیان کرد، کە پێدەچێت...
تۆم بەڕاک، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سووریا و عێراق و باڵیۆزی وڵاتەکە لە تورکیا، لە گەشتێکی چارەنووسسازدا سەردانی هەولێر...
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە 12ـی حوزەیراندا ڕایگەیاند، ئەگەری زۆرە لەم چەند ڕۆژەی داهاتوودا یان ڕۆژی دووشەممە، ڕێککەوتنێکی گشتگیر لەگەڵ...
قەرارگەی ناوەندی خاتەمولئەنبیای ئێران، ئەمریکا بە هۆکاری داخرانی تەنگەی هورمز و تێکدانی ئاسایشی ناوچەکە دەزانێت و دەڵێت، ''یان هەناردەکردنی نەوت و گاز بۆ هەمووان دەبێت، یان بۆ هیچ کەس.''ئەمڕۆ پێنجشەممە، 11-06-2026، عەلی عەبدوڵڵاهی، فەرماندەی قەرارگەی ناوەندی خاتەمولئەنبیای ئێران پەیامێکی سەبارەت بە داخرانی تەنگەی هورمز بەسەر کەشتییە بازرگانی و نەوتهەڵگرەکاندا بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە: ''ئەمریکا لە لایەک باسی رێککەوتن و دانوستاندن دەکات، لە لایەکی دیکەوە سەرقاڵی خراپەکارییە. ئەم ناکۆکییە ئاشکرایە هۆکاری سەرەکیی نائارامییە لە ناوچەکەدا و ئاسایشی بازرگانی و ئابووریی نێودەوڵەتی، بەتایبەتی لە تەنگەی هورمز خستووەتە مەترسییەوە.'' عەلی عەبدوڵڵاهی قسەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای سەبارەت بە لەنێوبردنی توانای سەربازیی ئێران رەتکردەوە و گوتی: ''سەرکردەکانی ئەمریکا بەهۆی نەبوونی تێگەیشتنێکی دروست لە گەلی ئازای ئێران و هێزە چەکدارە بەهێزەکانی، لەنێو بازنەیەکی بەتاڵدا دەخولێنەوە؛ درۆ دووبارەکانی ئەمریکا یەکێکە لە نیشانەکانی.'' فەرماندەی قەرارگەی ناوەندیی خاتەمولئەنبیای ئێران، ئەمریکا بە ''شكستخواردوو'' وەسف دەکات و دەڵێت: ''ئەوان هەرگیز ناتوانن بە بانگەشە و شەڕی میدیایی، سووکایەتی و شکستە یەک لە دوای یەکەکانیان لە بەرامبەر ئێراندا قەرەبوو بکەنەوە یان شەڕخوازیی خۆیان بشارنەوە.'' جیا لە بەردەوامیی گەمارۆ دەریاییەکانی سەر بەندەرەکانی ئێران، دوو رۆژە ئەمریکا راستەوخۆ هێرش دەکاتە سەر چەند ناوچەیەکی ئەو وڵاتە. عەلی عەبدوڵڵاهی هۆشداریش دەدات: ''ئەگەر جارێکی دیکە بیانەوێت هێرش بکەنە سەرمان، وەڵامێکی تووندتر لە جاران وەردەگرنەوە و ئاگری جەنگ جگە لە نائارامیی ناوچەکە، پەرەدەستێنێت و بەرفراوانتر دەبێت''. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە نوێترین لێدوانیدا هەڕەشەی هێرشێکی دووبارە و کۆنترۆڵکردنی کەرتی نەوت و گازی ئێرانی کردووە. فەرماندەی قەرارگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیا ئەوەشی خستەڕوو: ''یان هەناردەکردنی نەوت و گاز بۆ هەمووان دەبێت، یان بۆ هیچ کەسێک ناکرێت.'' هاوکات دۆناڵد ترەمپ لە بەشێکی قسەکانیدا باسی لە ویستی خۆی بۆ کۆنترۆڵکردنی دوورگەی خارکیش کردووە کە شادەماری هەناردەکردنی نەوتی ئێرانە و دەکەوێتە باکووری کەنداو. نزیکەی 90٪ بۆ 95٪ـی هەناردەی نەوتی خاوی ئێران لە رێگەی خارکەوە دەکرێ.
دەزگای زاری كرمانجی، دەزگایەكی سەربەخۆی رۆشنبیریی و راگەیاندنە، لە 19/6/2005 لە شاری سۆران دامەزراوە. ئەم دەزگایە لە چەند بەشێكی جیاجیا پێكهاتووە و لەسەر بنەمای بێلایەنی و پیشەیی بوون مامەڵە لەگەڵ رووداوەكان دا دەكات. بەشەكانی دەزگای زاری كرمانجی پێكهاتوون لە رۆژنامەیەكی سیاسی- كۆمەڵایەتی هەفتانە بەناوی (زاری كرمانجی)، كە هەموو رۆژانی سێشەمە دەردەچێت.