ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی لە هەنگاوێکدا بۆ چارەسەرکردنی کێشە لۆجیستییەکان و کەمکردنەوەی ئاستەنگەکانی بەردەم ڕێگای گەشتیاران، شاندێکی فەرمیی گەشتوگوزار...
مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی : ڤلادیمیر زێلێنسكی، سەرۆكی ئۆكراینا، لە پەیامێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس ڕایگەیاند "لە چوارچێوەی هەوڵە...
مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی : پیت هێگسێپ وەزیری بەرگری ئەمەریكا لە پەیامێكی دا هۆشداری توند بە ئێران دەدات و...
ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز ئاشکرای کرد، نزیکەی پەنجا فەرماندەی باڵای سەر بە دەستەی سوپاسالاری هێزە هاوبەشەکانی ئەمریکا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت؛ ئەوەش...
مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی : ئاژانسی هەواڵی مێهری ئێرانی لە ڕاپۆرتێكی دا دەنگۆی هێرشكردنە سەر دامەزراوەی ئەتۆمی ئەسفەهانی ڕەت...
زاری كرمانجی : میدیای فەرمیی ئێران بڵاوی كردەوە، جارێكی دیكە لە دوورگەی خارك لە باشووری ئێران دەنگی چەند تەقینەوەیەكی بەهێز...
سەرۆکی پەرلەمانی ئێڕان ڕایگەیاند، ئێران پێشوازی لە بیرۆکەکەی چین دەکات بۆ دامەزراندنی سیستمێکی ئەمنیی نوێ لە ناوچەکەدا. ئەمڕۆ هەینی 4ـی...
مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی : وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریكا لە ڕایگەیاندراوێكدا ئاشكرای دەكات كە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی گۆشەگیركردنی ئابووریدا، سزای...
مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی "میدیاكانی كۆریای باشوور بڵاویانكردووەتەوە كە حكومەتی وڵاتەكەیان ئامادەكاری دەكات بۆ ناردنی هێز و كەرەستەی سەربازی...
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، جەنگی ئێستا لەگەڵ ئێران بۆ وڵاتەکەی "شتێکی بچووکە" و رەتیکردەوە وەک جەنگێکی گەورە پێناسەی بکات؛ هاوکات نێردە تایبەتەکانی بە پڕۆژەی ئاشتییەوە رەوانەی رووسیا و ئۆکراینا کرد تاوەکو کۆتایی بە جەنگە چوار ساڵەییەکەی نێوانیان بهێنن.دۆناڵد ترەمپ لە نووسینگەی هێلکەیی لە کۆشکی سپی بەرگری لە جەی دی ڤانسی جێگری کرد کە رۆژێک پێشتر جەنگی ئێرانی بە "جەنگ" وەسف نەکردبوو. ترەمپ بە رۆژنامەنووسانی گوت: "من پێی دەڵێم ململانێی سەربازی، چونکە بۆ ئێمە شتێکی زۆر بچووکە و شتێکی گەورە نییە. لە ڤەنزوێلا کەسمان لە دەست نەدا، لەمەشدا (ئێران) 18 کەسمان لە دەستداوە، لە کاتێکدا لە ڤێتنام 100 هەزار کەس و لە جەنگەکانی دیکەدا دەیان هەزار کەس کوژران." کۆنتڕۆڵی تەنگەى هورمز سەرۆکی ئەمریکا گوتیشی، ئامانجە ستراتیژییەکانیان لەم جەنگەدا، کە تاوەکو ئێستا 37.5 ملیار دۆلاری لە گەنجینەى ئەمریکا تێچووە، بەدیهاتوون. ترەمپ گوتی: "لە ماوەی پێنج مانگدا، رێگریمان لێکردن ببنە خاوەنی چەکی ئەتۆمی. ئەگەر نەچووینایەتە ئەوێ، ئێستا نە ئیسرائیل دەما و نە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست؛ ئەوان رەنگە هێرشیان بکردایەتە سەر شارەکانی ئەورووپا و شارەکانی ئێمەش." ترەمپ ئاماژەی بەوەش کرد، ئێستا هێزەکانی ئەمریکا "زۆر بە توندی" کۆنتڕۆڵی تەنگەى هورمزیان کردووە و گوتی: "ئێمە رادارەکانمان تێکشکاندن، فڕۆکەکانیان و ئەو شتانەشی کە بۆ پاراستنی تەنگەکە بەکاریان دەهێنان، لێدان. شەوی رابردوو چەندین بەلەممان گرت و کەشتییەکان رۆژانە بە سەلامەتی تێدەپەڕن." نێردراوەکانی ئاشتی بەرەو مۆسکۆ و کیێڤ لەبارەی جەنگی ئۆکرایناوە، ترەمپ رایگەیاند کە جارید کوشنەری زاواى و ستیڤ ویتکۆفی هاوڕێی، کە بە "دوو دانوستاندکاری گەورە" وەسفی کردن، رەوانەی ناوچەکە کردووە. بەپێی راپۆرتەکان، نێردەکان رۆژی شەممە لە کرێملین لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین و رۆژی یەکشەممە لە کیێڤ لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی کۆدەبنەوە تاوەکو پێشنیازێکی نوێ بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگەکە بخەنە روو. ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا پێشوازی لەم هەنگاوە کرد و داوای کرد لە ماوەی سەردانی نێردەکاندا ئاگربەستێکی دوولایەنە هەبێت. زێلێنسکی گوتی: "هیچ بۆردوومانێکی ئاسمانی لە لایەن ئێمەوە نابێت و دەبێت رووسیاش بە هەمان شێوە ئاگربەست بپارێزێت تاوەکو دانوستاندنەکان بەڕێوەبچن." ئەمە یەکەم گەشتی فەرمیی کوشنەر و ویتکۆفە بۆ کیێڤە لەوەتەی ترەمپ گەڕاوەتەوە سەر دەسەڵات. سەبارەت بە تۆمەتەکانی ئەم دواییەی ئەڵمانیا کە رووسیایان بە هەوڵی هێرشی درۆنی بۆ سەر فڕۆکەخانەی لایپزیگ تۆمەتبار کردبوو، ترەمپ گومانی لەو راپۆرتانە نیشاندا و گوتی: "من پوتین زۆر باش دەناسم و قسەی لەگەڵ دەکەم؛ ئەو نایەوێت هێرش بکاتە سەر خاکی ناتۆ." ترەمپ دووپاتی کردەوە، دەبێت وڵاتانی ئەورووپا ئەو هاوکارییە دارایی و سەربازییانەی لە سەردەمی جۆ بایدندا دراوەتە ئۆکراینا، بۆ ئەمریکا بگێڕنەوە.
دەزگای زاری كرمانجی، دەزگایەكی سەربەخۆی رۆشنبیریی و راگەیاندنە، لە 19/6/2005 لە شاری سۆران دامەزراوە. ئەم دەزگایە لە چەند بەشێكی جیاجیا پێكهاتووە و لەسەر بنەمای بێلایەنی و پیشەیی بوون مامەڵە لەگەڵ رووداوەكان دا دەكات. بەشەكانی دەزگای زاری كرمانجی پێكهاتوون لە رۆژنامەیەكی سیاسی- كۆمەڵایەتی هەفتانە بەناوی (زاری كرمانجی)، كە هەموو رۆژانی سێشەمە دەردەچێت.