زاری كرمانجی-سۆران
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ئەنجامی وەرگرتنی دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی خوێندنی (2026- 2027) رادەگەیەنێت و لە ئێستاوە پێشکەشکاران دەتوانن لەڕێگەی لینکی (mhe-privatestudy.com) ئەنجامەکانیان وەربگرنەوە.
پێشکەشکارانی زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان بۆ دڵنیابونەوە لە گەڕانەوەی ناوەکانیان پێویستە لەڕێگەی لینکی (mhe-privatestudy.com) ئەنجامی وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگەکان بە کۆدی تاقیکردنەوەکانیان وەربگرنەوە، هەروەها پێویستە وەرگیراوان لەماوەی سێ ڕۆژدا پەیوەندی بە شوێنی وەرگرتنیان بکەن، ئەگینا بە پێچەوانەوە مافی وەرگرتنیان لەو بەشە نامێنێت.
ڕاگەیاندنی ئەنجامی وەرگرتنی قوتابیان/ خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان هاوکاتە لەگەڵ بڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستی تایبەت بە کەمکردنەوەی کرێی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان کە ساڵانە بەڕێژەی (10 بۆ 20%) کەمدەکرێتەوە، ئەمەش لەپێناو لەبەر چاوگرتنی باری دارایی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان.
لێرەوە (mhe-privatestudy.com) ئەنجامەکان وەربگرنەوە

































































