ئادار عەبدوڵڵا- زاری کرمانجی
هۆتێلێکی شووشەیی لە بەرزایی ٣٦٥ مەتردا تاقیکردنەوەی ئازایەتی گەشتیاران دەکات
بەپێی ماڵپەڕی : BBC لە ناوچەی دۆڵی پیرۆز (Sacred Valley) لە وڵاتی پیرۆ، هۆتێلێک بە ناوی Skylodge Adventure Suites ئەزموونێکی تەواو جیاواز و ترسناک پێشکەشی گەشتیاران دەکات. ژوورەکانی ئەم هۆتێلە لە شێوەی کابسۆلی شووشەیی ڕووناک دروستکراون و لە بەرزایی ٣٦٥ مەتر بە هەڵواسراوی بە ڕووی شاخە سەختەکانەوە چەسپێنراون.
گەیشتن بەم هۆتێلە ئاسان نییە و پێویستی بە جەرگ و وورەیەکی بەرز هەیە، چونکە گەشتیاران دەبێت پرۆسەی “چێک ئین” لە ڕێگەی سەرکەوتن بە شاخەکان و پەڕینەوە لەسەر تەل و پەیژەی ئاسنین ئەنجام بدەن کە بەسەر ڕووباری “ئۆروبامبا”دا هەڵواسراون.
تەنها ئەو گەشتیارانەی کە دەتوانن بەسەر ترسی بەرزاییدا زاڵ بن، دەگەنە ئەم کابسۆلە شووشەییانە تاوەکو شەوێک لە نێوان زەوی و ئاسمان لەسەر چیاکانی ئەندێس بەسەر بەرن و لە دیمەنە سەرنجڕاکێشەکانی سروشت بێبەش نەبن.

































































