محەممەد مەحموود- زاری کرمانجی :
لە سنووری باڵەکایەتی چەندین پڕۆژەی گرنگ لە بواری دابین کردنی ئاوی پاکی خواردنەوە بۆ ماڵان جێ بەجێ کراون و قەزای چۆمان و نۆ گوندی سەر ئەو قەزایە گرفتی ئاویان نەماوە، گرنگترین پڕۆژەی ئاویش لە ناحیەی قەسرێ جێ بەجێ دەکرێت لە تەواو بوونە.
سیروان محەممەد میر، بەڕێوەبەری ئاوی چۆمان و دەوربەری، کۆی ئەو پڕۆژانەی شەش مانگی ئەمساڵی له ڕێگەی زاری کرمانجییەوە خستەروو گوتی” له سنووری قەزای چۆمان و دەروبەری چەندین پڕۆژەی ئاو جێ بەجێ کراون لەوانە :
پڕۆژە نۆژەنکردنەوەی سەروچاوەی پڕژە و خەزانەکانی ئاوی پرژە، له گەڵ دروستکردنی حەوزێکی کۆنکریتی بەمەبەستی کەمکردنەوەی فشاری ئاو لەسەر چاوەی ئاوی پڕژە. هەر لەو پڕۆژەیە گۆڕینی ڕێڕەوی بەشێک لە بۆری ئاو لەسەر چاوەی ئەو پڕۆژەیە”.
بەڕێوەبەری ئاوی چۆمان، باسی لە چەند پڕۆژەیەکی تریش کرد لە وانە: له گەڕەکی وەردە کاری درێژکردنەوەی تۆڕی ئاو لە بەشێکی ئەو گەڕەکە جێ بەجێ کراوە، لە گەڕەکی کۆشکی ئاشتی درێژکردنەوەی توڕی ئاو، هاوکات بۆ پەیمانگای چۆمانی حکومی بەهەماهەنگی لە گەڵ پەیمانگای تەکنیکی چۆمان گەیاندنی ئاو بۆ تەواوی باڵەخانەکەیان و لادانی ئەو زێدەرۆییانەی کە کرابووە سەر خەزانی گرتاڵن و بۆری سەرەکی ) چۆمان _ پڕژە، زیاتر لە ٥٣ بۆری ١ ئینج و ٢ ئینج بۆ ئەو پڕۆژەیە بەکارهاتوون، دەربارەی پڕۆژەی ئاوی قەسرێش ئەو پڕۆژەیەلە تەواوبوون دایەو لە ئایندەیەکی نزیک کارەکانی تەواو دەکرێن”.
سیروان محەممەد، باسی لەوەشکرد ” لە سەنتەری قەزای چۆمان زیاتر لە ١٠ قفڵی جۆراو جۆر گۆڕدراون لە گەڵ چاککردنەوەی زیاتر لە ٢٩ شوێن کە بۆڕی ئاویان شکابوو لە سەنتەری قەزای چۆمان، هەروەها نۆژەنکردنەوەی دیواری خەزانی گرتاڵن و دانانی رووناککەرەوە و سیستەمی کامێرا
لە ناحیەی حاجی ئۆمەران گۆرین و چاککردنەوەی تەواوی ئەو شوێنانەی شکابوون ، لە سنووری ئەو گوندانەی دەکەونە سنووری قەزای چۆمان کاری خاوێنکردنەوەی خەزانەکانی ئاو خواردنەوەیان بۆ کراوە، هەر ئەمساڵ لە پردی ناوەندە گەیاندنی ئاو بۆ هێزی پاسەوانی سنوور زیاتر لە ١٨٥٠مەتربوو، له گوندی مەران زیادکردنی ئاو بۆ خەزانی سەرەکی گوند و درێژکردنەوەی تۆڕی ئاو خواردنەوە بە بۆڕی ٣ ئینج ٧٥٠ مەتر وە بە بۆری ١،٥ ئینج زیاتر لە ٢٠٠ مەتر بۆ گوندی پردی زەرد
له کۆتایی قسەکانیدا سیروان محەممەد،بەڕێوەبەری ئاوی چۆمان و دەوروبەری باسی لەوەکرد” خاوێنکردنەوەی خەزانەکانی ئاو خواردنەوە لە سنووری قەزای چۆمان بەپێی پێویست، جگە لەوەش رەزامەندی هەیە لەسەر درێژکردنەوەی تۆڕی ئاو لە گەڕەکەکانی ) کۆسرەتان ، راپەرین ، گردمەندیل ، گرتکی مەران ( لە قۆناغی جێ بە جێکردن دانە جیا لەوەش لە ناو فەرمانگەکەمان کاری نۆژەنکردنەوە بۆ بینای فەرمانگەکان ئەنجام داروە لەگەڵ دابینکردنی کەل و پەلی پێویست.

































































