شەهلا سۆفی- زاری کرمانجی:
بەهۆی سروشتی پەنیر کە سروشتێکی ساردی هەیە، زۆر خواردنی دەبێتە هۆی زیادبوونی شێ و ساردیی مێشک و هەستکردن بە سستی و ماندوێتی دەروونی و لەبیرچوونەوە و کەمبوونەوەی تەرکیز.
بەپێی هەواڵێکی healthline بە تێپەڕبوونی کات، خواردنی پەنیر بنەمایەک بۆ ئازاری جومگەکان و ڕەقبوونی ماسولکەکان و لاوازی ئێسکەکان دابین بکات.
خواردنی پەنیر پرۆسەی هەرسکردن لە گەدەدا خاو دەکاتەوە و لەوانەیە ببێتە هۆی کێشەی وەک ئاوسانی گەدە، ترشبوون و هەرس نەکردن و زیادبوونی ساردی و بەڵغەم لە جەستەدا . بەردەوام خواردنی بەرهەمە شیرەمەنییە پاستوریزە نەکراوەکان دەبێتە هۆی بێهێزی و خەواڵوویی لە کاتژمێرەکانی سەرەتای ڕۆژدا.
وەک یەکێک لە گەرمترین و تایبەتمەندیترین تۆوی ڕووەک، تۆوی ڕەشکە سروشتێکی زۆر گەرم و وشکی هەیە. زیادکردنی تەنانەت بڕێکی کەم لە تۆوی ڕەشکە یان گوێز بۆ پەنیر، ساردیەکەی بە تەواوی ناهێڵێت و هاوسەنگی بۆ سروشتی جەستە دەگەڕێنێتەوە.
پسپۆڕان ئامۆژگاری دەکەن کە لەکاتی خواردنی پەنیر بۆ نانی بەیانی دڵنیابە لە بەکارهێنانی تۆوی ڕەشکە یان گوێز و زەنجەفیل بۆ ڕێگریکردن لەو کاریگەرییە لاوەکیانە، هەروەها سوود وەربگرە لە تایبەتمەندییە سەرسوڕهێنەرەکانی تۆوی ڕەشکە لە بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری لەش و باشترکردنی کارکردنی هەرس و زیادکردنی وزەی بەیانیان.

































































