شەهلا سۆفی – زاری کرمانجی:
بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سۆران، داتاکانی تایبەت بە جۆری لەدایکبوون (ئاسایی و نەشتەرگەری) بۆ ساڵانی ( ٢٠٢٣- ٢٠٢٦ ) بڵاوکرایەوە.
لە ساڵی ٢٠٢٣ ئاماری لەدایکبوونی ئاسایی( ٤٠٦٦ )واتە بەڕێژەی (٦٧.١٪).
ژمارەی ئەو منداڵانەی بە ڕێگای نەشتەرگەری لەدایک بوون (١٩٩٤ ) منداڵە کە دەکاتە (٣٢.٩٪)
لە ساڵی ٢٠٢٤ لەدایکبوونی ئاسایی بە ڕێژەی (٦٢.٢٪) واتە (٤١٦٦ ) منداڵ.
لەدایکبوون بە نەشتەرگەری: ٢,٥٣٥ (٣٧.٨٪)
لە ساڵی ٢٠٢٥، ژمارەی منداڵان بە ڕێگای لەدایکبوونی ئاسایی٣٧٧٥ (٥٧.١٪)
لەدایکبوون بە نەشتەرگەری(٢٨٤٦ )(٤٢.٩٪)
ساڵی ٢٠٢٦، لەدایکبوونی ئاسایی: ٢,٧٤٩ (٥٧.٢٪)
لەدایکبوون بە نەشتەرگەری (٢٠٥٨ ) واتە (٤٢.٨٪)
ئەم ئامارانە ڕێژە و گۆڕانکارییەکانی جۆری لەدایکبوون لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سۆران لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوە پیشان دەدەن.

































































