ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
کۆمپانیایەکی فەڕەنسی گرێبەستێکی سەرەتایی بە بەهای ٥٣.٩ ملیۆن دۆلار لەگەڵ هێزی دەریایی ئەمریکا بەدەستهێنا بۆ دابینکردنی سیستەمی پێشکەوتووی دۆزینەوەی مینی ژێر دەریا، کە بەهای کۆتایی گرێبەستەکە دەکرێت بگاتە نزیکەی ١٩٦.٢ ملیۆن دۆلار.
بەپێی ئاژانسی : reuters بۆمبێکی ژێرئاو و تەکنەلۆژیای سەربازی لە ناوەندی گرێبەستێکی نوێی نێوان ئەمریکا و فەرەنسادایە. گرووپی بەرگریی فەرەنسی تاڵز لە ڕێگەی کۆمپانیای لقی بەرگری خۆی لە ئەمریکا گرێبەستێکی گەورەی لەگەڵ هێزی دەریایی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا واژۆ کرد.
بە گوێرەی ئەم ڕێککەوتنە کۆمپانیاکە لە قۆناغی سەرەتاییدا بە بەهای ٥٣.٩ ملیۆن دۆلار دوو سیستەمی پێشکەوتووی ڕاوکردنی مینی ژێر ئاو لەگەڵ پشتیوانی ئەندازیاری دابین دەکات.
ئەم بەهایە دەکرێت لە ئایندەدا بەپێی مۆدێلی زیاتر بگاتە نزیکەی ١٩٦.٢ ملیۆن دۆلار. ئەم تەکنەلۆژیا نوێیە ڕێگە بە سەربازان و دەریاوانانی ئەمریکی دەدات لە مەودایەکی دوور و ئارامەوە مینەکانی ژێر دەریا بدۆزنەوە و شوێن و جۆرەکەیان دیاری بکن، بەبێ ئەوەی خۆیان بخەنە ناو ناوچەی مەترسیدارەوە.

































































