زاری کرمانجی
ئەمڕۆ نرخی نەوتی سپی ماڵان دابەزینێكی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و نەوت فرۆشێك دەڵێت چاوەرێ دەكرێت زیاتریش دابەزێت .
لە گەڵ بڕیاری ناردنی نەوتی سپی بۆ ماڵان، بە نرخی پاڵپشتی كراو، نرخی یەك بەرمیل نەوتی سپی ماڵان لە 330 هەزار دینارەوە دابەزی بۆ 280هەزار دینار.
نەوت فرۆشێك بە زاری كرمانجی راگەیاند، چاوەڕێ دەكرێت لەگەڵ گەیشتنی نەوتی پاڵپشتی كراو بۆ ماڵان زیاتر لەمەش دابەزێت بگات 230 هەزار دینار .

































































