شەهلا سۆفی- زاری كرمانجی:
كۆمپانیایەك پلانی خۆی بۆ ناردنی ٥٠ هەزار مانگی دەستكردی ئاوێنەیی ئاشكرا كرد، ئەمەش بە مەبەستی ڕەنگدانەوەی تیشكی خۆر و ڕووناككردنەوەی بەشێك لە ڕووی زەوی لە كاتەكانی شەودا.
كۆمپانیای ئەمریكی «ڕیفڵێكت ئۆربیتال» لە ڕێگەی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی زەمینییەوە ئامادەیی ئەم تەكنەلۆژیایەی نیشان داوە.
لە بەرامبەردا، ئەم پڕۆژەیە شەپۆلێك نیگەرانی و ناڕەزایەتی لەلایەن فەلەكناس و چالاكانی ژینگەوە لێكەوتۆتەوە. شارەزایان هۆشداری دەدەن كە بەكارهێنانی ئەم ڕێژە زۆرەی ئاوێنە لە بۆشاییدا دەبێتە هۆی دروستبوونی دیاردەی «پیسبوونی ڕووناكی» و تێكچوونی مەترسیدار لە سووڕی سروشتیی شەو و ڕۆژدا، كە ڕاستەوخۆ كارگەری لەسەر چاودێرییە فەلەكییەكان و ژیانی زیندەوەران دادەنێت.
كۆمیسیۆنی پەیوەندییە فیدراڵییەكانی ئەمریكا (FCC) پێشنیازی كۆمپانیاكەی پەسەند كردووە بۆ ئەوەی یەكەم مانگی دەستكردی تاقیكاری لە ساڵی ٢٠٢٧دا ئاڕاستەی بۆشایی ئاسمان بكارێت.

































































