محەممەد مەحموود- سۆران :
لە ئێستادا یانەی وەرزشی سۆران لە گفتوگۆدایه له گەڵ مامۆستا رەفیق سەعید، بۆ ئەوەی ببێته ڕاهێنەری یانەی سۆران.
رەفیق سەعید، لە لێدوانێکدا بە زاری کرمانجی راگەیاند” لەگەڵ یانەی سۆران لە گفتوگۆداین بۆ وەرگرتنی ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەی وەرزشی سۆران، تا ئێستا نەگەیشتووینەتە ڕێکەوتنی کۆتایی و دانیشتمان هەبووە لەگەڵ دەستەی کارگێڕی و تائێستا ئەو بابەتە یەکلانەبۆتەوە و بەڵام زۆرنزیکن لە یەکەوە.
پێشتریش رەفیق سەعید، ڕاهێنەری یانەی سۆران بووە و یانەکەی گەیاندە خولی نایاب و ڕاهێنەرایەتی چەندین یانەی دیكەی کردووە لە سەر ئاستی کوردستان.

































































