شههلا سۆفی-زاری كرمانجی:
هەنجیری وشککراو یەکێکە لە میوە وشککراوە زۆر بەتام و بەسوودەکان کە چەندین سودی تەندروستی هەیە.
بەهۆی دەوڵەمەندی بە ڕیشاڵی خۆراکی، یارمەتی چالاککردنی ڕێڕەوی هەرس دەدات و چارەسەرێکی زۆر باشە بۆ قەبزی و پاککردنەوەی ریخۆڵەکان.
لەبەر ئەوەی رێژەی ئاوی ناوی هەنجیرەکە کەمبووەتەوە، شەکری سروشتی (وەک قەند و فرۆکتۆز) تێیدا چڕتر بووەتەوە. ئەمەش دەبێتە هۆی دابینکردنی وزەیەکی خێرا بۆ جەستە، کە بۆ وەرزشوانان یان کەسانی ماندوو زۆر بەسوودە.
سەرچاوەیەکی باشی پۆتاسیۆمە، کە یارمەتی ڕێکخستنی پەستانی خوێن و کۆنتڕۆڵکردنی لێدانەکانی دڵ دەدات، هەروەها بڕێک دژەئۆکسانی تێدایە کە ڕێگری لە ڕەقبوونی خوێنبەرەکان دەکەن.
ئەم میوە وشککراوە دەوڵەمەندە بە کالسیۆم، مەگنیسیۆم و فۆسفۆر، کە گرنگن بۆ بەهێزکردنی ئێسک و پاراستنیان لە نەخۆشییەکانی وەکو پووکانەوەی ئێسک (Osteoporosis).
بەهۆی ڕیشاڵی زۆریەوە، هەستی تێربوون بۆ ماوەیەکی درێژ دەبەخشێت و یارمەتی کۆنتڕۆڵکردنی ئارەزووی خواردن دەدات، هەرچەندە دەبێت لە بڕەکەیدا ئاگادار بن چونکە کالۆری تێیدا بەراورد بە هەنجیری تەڕ زیاترە. بڕێکی زۆر ماددەیئاسن و ڤیتامینەکانی تێدایە، کە بەشدارە لە دروستکردنی خڕۆکە سوورەکانی خوێن و بەرەنگاربوونەوەی کەمخوێنی.

































































