زاری كرمانجی-سۆران
كەشناسی هەرێم كەشی پێشبینیكراوی 48 سەعاتی داهاتووی بڵاوكردەوەو بەپێی پێشبینییەكان بەهۆی كاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سپیی ناوەڕاستەوە شەپۆلێكی بارانبارین ناوچە جیاجیاكانی هەرێم دەگرێتەوە و پلەكانی گەرماش ڕوو لە نزمبوونەوە دەكەن.
بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمانی هەرێم لە نیمچەهەورەوە بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت. سەرەتا نمەباران لە بەشی ڕۆژئاوای هەرێم بەتایبەت لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و سنووری پارێزگای دهۆک دەست پێدەکات، پاشان لە دوای نیوەڕۆ ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەگرێتەوە. لە دوای درەنگانی شەویش شەپۆلەکە درێژ دەبێتەوە بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی.
پلەکانی گەرما: بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ نزم دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ (بە پلەی سیلیزی):
هەولێر: ٣٠
پیرمام: ٢٦
سلێمانی: ٢٨
هەڵەبجە: ٢٩
چەمچەماڵ: ٢٩
دهۆک: ٢٨
زاخۆ: ٢٨
ئاکرێ: ٢٩
گەرمیان: ٣٣
حاجی ئۆمەران: ١٨

































































