مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ئەمڕۆ سێشەممە ۲۷ـى تشرینی یەكەمی 2026، دەنگدانی گشتی بۆ 26 هەمین خولی پەرلەمانی ئیسرائیل (كنێست) دەستی پێ كرد. لەم هەڵبژاردنەدا زیاتر لە 7.3 ملیۆن هاووڵاتی مافی دەنگدانیان هەیە بۆ هەڵبژاردنی 120 ئەندامی پەرلەمان، كە بە یەكەم هەڵبژاردن دادەنرێت دوای ڕووداوەكانی 7ـى تشرینی یەكەمی 2023 و جەنگی غەززە.
ڕكابەرییە سەرەكییەكە لە نێوان بنیامین ناتانیاهۆ و گادی ئایزنكۆت (سەرۆكی پارتی یەشار) دایە، كە هەوڵی كێشانی هاوپەیمانییەك دەدات بۆ كۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی ناتانیاهۆ.
لەم هەڵبژاردنەدا 37 لیست كێبڕكێ دەكەن و پێویستە هەر لیستێك لانی كەم 3.25% ی دەنگەكان بەدەست دەهێنێت بۆ چوونە پەرلەمان. بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێش، ئەو پارتەی سەردەكەوێت دەبێت پشتیوانی 61 ئەندامی كنێستی هەبێت. بۆیە ئەمەش وای كردووە پارتە بچووكەكان ڕۆڵی كاریگەریان هەبێت لە یەكلاكردنەوەی ئەو ململانێیە .

































































