زاری كرمانجی-سۆران
سیستەمی سکاڵای کرێکاران پلاتفۆرمێکی فەرمییە کە بۆ ئەوە دروست کراوە کرێکاران بتوانن سکاڵاکانیان بە شێوەیەکی ڕێکخراو، ئاسان و پارێزراو تۆمار بکەن و بەدواداچوون بۆ کێشەکانیان بکرێت.
ئامانج لەو سیستەمە
_دابینکردنی ڕێگایەکی فەرمی و ڕوون بۆ تۆمارکردنی سکاڵا.
_پاراستنی مافی کرێکاران و زیادکردنی شەفافیەت.
_خێراکردنی وەڵامدانەوە و چارەسەرکردنی کێشەکان.
_ پاراستنی نهێنی زانیارییەکانی سکاڵاکار.
تایبەت مەندی سیستەمی سکاڵا
_تۆمارکردنی سکاڵا بە فۆرمێکی ستانداردی ئەلیکترۆنی.
_ پۆلێنکردنی سکاڵاکان (مووچە، کاتی کار، ژینگەی کار، مامەڵە و هتد).
_ ژمارەی تایبەت بۆ هەر سکاڵایەک بۆ بەدواداچوون داندراوە.
_ ئاگادارکردنەوەی کرێکار لە هەموو قۆناغەکانی چارەسەرکردن.
_ بەشی پەیوەندیدار سکاڵاکە دەپشکنێت.
_ چارەسەر یان وەڵام بە کرێکارەکە دەگەیەنرێت.
_ دوای چارەسەرکردن سکاڵاکە دادەخرێت و ئەرشیف دەکرێت.
ئەم سیستەمە هەنگاوێکی گرنگە بۆ دابینکردنی ژینگەیەکی کاری دادپەروەرانە و یاسایی، یارمەتی دەدات کێشەکان پێش گەورەبوونیان چارەسەر بکرێن.
Skala.gkrd.krd
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی کاروراهینانی پیشەیی سوران

































































