زاری كرمانجی-سرێشمە
بەڕێوەبەری ناحیەی سرێشمە، ڕایدەگەیەنێت: ” لەپێناو چاككردنەوە و پڕكردنەوەیانی قۆرت و تاسەكان و چارەسەركردنی كێشەكان لە شەقامەكان، لەگەڵ سۆران شێرزاد سەرۆكی شارەوانیی سرێشمە، سەردانێكی مەیدانیمان بۆ سەنتەری ناحیەی سرێشمە ئەنجام دا.
جێگر حسێن كەریم، بەڕێوەبەری ناحیەی سرێشمە دەشڵێت: ” مەبەست لەم سەردانە دیاریكردنی چالەكان و شوێنە پێویستەكان بوو، بۆ چاككردنەوە و پڕكردنەوەیان بە ئامانجی چارەسەركردنی كێشەكان لە شەقامی گشتی سرێشمە، ئەمەش بە هەماهەنگی لەگەڵ قایمقامیەتی قەزای خەلیفان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانییەكانی سۆران جێبەجێ دەكرێت لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران”.
ئەوەش دەخاتەڕوو: “ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی بەردەوامیی هەوڵەكان بۆ پەرەپێدانی خزمەتگوزارییە شارستانییەكان و باشتركردنی دۆخی شەقامەكان و دابینكردنی ژینگەیەكی گونجاوتر بۆ هاووڵاتیانی سنوری ناحیەمان و خزمەت كردنی زیاتر.

































































