نرخی نەوتی ماڵان لە بازاڕەكانی كڕین و فرۆشت زیاتر بەرزبووەوە و لە ئێستادا بەرمیلێك نەوت گەیشتووەتە 320 هەزار دینار.
مەغدیدی نەوت فرۆش لە بازاڕی سۆران، بۆ زاری كرمانجی گوتی: نرخی نەوتی ماڵان بەراورد بە دوو ڕۆژی ڕابردوو زیاتر بەرزبووەوە.
ئەو نەوتفرۆشە، گوتیشی: پێش دوو ڕۆژ یەك بەرمیل نەوتی ماڵان بە 315 هەزار دینار بوو، ئێستا بە 320 هەزار دینارە.
ئەو نەوت فرۆشە، دەڵێ، پێشبینی دەكرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا نرخی نەوت زیاتر بەرزبێتەوە.

































































