نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە ڕێگەی سێ پێوەندی تەلەفۆنیی جیادا، پیرۆزبایی لە موحسین مەندەلاوی، لەیس خەزعەلی و محەمەد ئەلجبووری کرد بە بۆنەی بەدەستهێنانی متمانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و دەستبەکاربوونیان وەک جێگرانی سەرۆکوەزیرانی عێراق.
لەو پێوەندییە تەلەفۆنییانەدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان هیوای سەرکەوتنی لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیاندا بۆ خواستن.
هاوکات، نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە ئەنجوومەنی وەزیران و ئەندامانی حكوومەت کرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەزیرەکان و تەواوکردنی پێکهاتەی کابینەی وەزاریی سەرۆکوەزیران عەلی زەیدی، بە مەبەستی خزمەتکردنی وڵات و هاووڵاتییان.

































































