ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
بەپێی ئاژانسی : mothership لە شارۆچکەی ساکاپولاس لە گواتیمالا، ڕووداوێکی نامۆ و سەرسوڕهێنەر ڕووی دا، کچێکی تەمەن ١٥ ساڵ بە ناوی یولیدی کە خێزانەکەی پێیانوابوو گیانی لەدەست داوە، دوای ئەوەی نزیکەی هەشت کاتژمێر لەناو تابوتدا بووە هۆشی هاتۆتەوە .
ڕووداوەکە لەو کاتەدا بوو کچەکە هەستی بە ئازارێکی توندی سنگی کردووە کاتێک تەندروستی تێک دەچێت باوکی دەیباتە نەخۆشخانە کە لە ڕێگا پشکنینی بۆ دەکات وا دەزانێت مردووە لەبری گەیاندنی بە نەخۆشخانە، گەڕاندوویەتەوە ماڵەوە و دەستیان بە ئامادەکاری پرسە و دانانی لەناو تابوت کردووە .
پاش تێپەڕبوونی نزیکەی هەشت کاتژمێر، کەسوکارەکان هەستیان بە جووڵەی کچەکە کردووە لەناو تابوتەکەدا و باوکی بە خێرایی هەڵیگرتووەتەوە دەریان هێناوە کە کچەکە بە ئاگا هاتۆتەوە و نەمردووە.

































































