لە كاتی بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی و کێوماڵکردنی مۆڵگەکانی چەکدارانی داعش لە سنووری پارێزگای کەرکووک، بۆمبێکی چێندراو بە هێزێکی سوپای عێراقدا تەقییەوە، بەهۆیەوە ئەفسەرێکی باڵای سوپای عێراق بە پلەی (عەمید) و سەربازێک کوژران، هەروەها دوو سەربازی دیکەش بریندار بوون.
دوای ڕووداوەکە، هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی تەقینەوەکە و بریندارەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون، هاوکات هەڵمەتی گەڕان و پشکنین لە ناوچەکەدا بەردەوامە.

































































