مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
وەزارەتی دادی ئەمەریكا پشتڕاستی كردەوە كە لێكۆڵەرانی فیدراڵی، بە فەرمانی دادوەری، ماڵی ئیلهان عومەر، ئەندامی دیموكراتەكان لە ئەنجوومەنی نوێنەران، لە واشنتنی پایتەخت پشكنیوە. پشكنینەكە وەك بەشێك لە لێكۆڵینەوەیەكی تاوانكاریی فیدراڵی ئەنجام دراوە، بێ ئەوەی تا ئێستا وەزارەتی داد هیچ وردەكارییەك لەسەر سروشتی كەیسەكە بڵاو بكاتەوە.
لای خۆیەوە، ئیلهان عومەر لە پۆستێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس، ئەم هەنگاوەی بە “هەوڵێك بۆ بەئامانجگرتنی نەیارە سیاسییەكان و بەكارهێنانی دامەزراوەكانی دادوەری وەك چەكێك دژیان” وەسف كرد.

































































