مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بەپێی ڕاپۆرتێكی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرمانگەی پەیوەندییە گشتییەكانی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند كە لە ماوەی یەك ڕۆژدا، سێیەمین كەشتیی نەوتهەڵگر لە ناوچەكەدا بەر مینێكی دەریایی كەوتووە و ئاگری گرتووە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی هێزی دەریایی سوپای پاسداران، كەشتییە نەوتهەڵگرەكە لە جۆری (شاتل) بووە و 750 هەزار بەرمیل نەوتی خاوی هەڵگرتووە. سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەش كردووە كە كەشتییەكە هەوڵی داوە بە ڕێگایەكی بێمۆڵەتدا تێپەڕێت، و سستی كردووە لە جێبەجێكردنی هۆشداری و ڕێنماییەكانی هێزی دەریایی، تاوەكو لە ئەنجامدا بەر مینێكی دەریایی كەوتووە و بەهۆیەوە تەقیوەتەوە و ئاگری گرتووە.

































































