موڕشید برادۆستی – زاری کرمانجی
شاندێکی باڵای ئەنجوومەنی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، لەگەڵ ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان، کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕێکەوتی ١١ی ١٠ی ٢٠٢٦ بەڕێوەچوو، باس لە دابینکردنی زەوی بۆ ڕۆژنامەنووسانی کوردستان کرا، بە هەمان شێوەی فەرمانبەرانی حکومەت.
شاندی سەندیکا پێکهاتبوو لە ئازاد حەمەدەمین، نەقیبی ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، بژار حەکیم، جێگری نەقیب، هەروەها هەندرێن ئەحمەد، ئەکەد موراد و گۆران جەلال، ئەندامانی ئەنجوومەن.
لە کۆبوونەوەکەدا، نەقیبی ڕۆژنامەنووسانی کوردستان ڕێزنامەی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستانی پێشکەشی وەزیری شارەوانی کرد، وەک نیشانەی سوپاس و پێزانین بۆ هاوکاری و پشتیوانی لە ڕۆژنامەنووسان و سەندیکاکە.

































































