زاری كرمانجی
پەڕەی یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان بڵاوی كردەوە: “شاندێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە سەرپەرستیی “کارزان حەسەنپوور” ئەندامی دەستەی ئیجرایی ڕێکخراو، بەشداریی لە فێستیڤاڵی مێژوویی و کەلتووریی “بەریدان” لە کۆیە کرد.
فێستیڤاڵەکە پێک هاتبوو لە نمایشی چەندین بابەتی جیاواز کە بریتی بوون لە: ماڵی ئەدەب و هونەر، ماڵی موزیک، ماڵی خواردن و چنین و…
جیاوازیی ئەو فێستیڤاڵە ئەوە بوو کە سوود لە خانووی کەلەپوور و دێرینی ناوجەرگەی شاری کۆیە وەرگیرابوون بۆ نمایشی بەشداربووانی فێستیڤاڵەکە.
لە فێستیڤاڵەكە “یادگار برووشان” هونەرمەند و ئەندامی یەکیەتیی لاوان، وەک نیگارکێش لەو فێستیڤاڵەدا تابلۆ هونەرییەکانی نمایش کرد.

































































