موڕشید برادۆستی – زاری کرمانجی
ئەفسەرێکی ژن له ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە فەرمانێکی وەزاری دەست نیشانکراوە، بۆ ئەندامی لێژنەی پڕۆگرام ئۆفیس لە ئەکادیمیای سەرکردایەتی و بەڕێوەبردن، کە تایبەتە بە ریفۆرمی پۆلیسی کوردستان و نوێنەرایەتی ئیدارەی سۆران دەکات .
لێژنە ئەکادیمیایەکە چەندین مانگە کاردەکات و کاری سەرەکی دانان و چاودێریکردنی پلانی چاکسازی پۆلیسە بۆ پێنج ساڵی داهاتوو.
عقید زەینەب شاکر ئەندامی لێژنەی پڕۆگرام ئۆفیس لە ئەکادیمیای سەرکردایەتی و بەڕێوەبردن نوێنەرایەتی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند:” دڵخۆشم وەکو نوێنەری ئیدارەی سۆران بەشدار دەبم لە پلانی چاکسازی پۆلیس بۆ پێنج ساڵی داهاتوو، هەر لەم چوارچێوەیەشدا لەگەڵ فراوانکردنی لێژنەی پڕۆگرام ئۆفیس لە ئەکادیمیا ، ئەولەویەت درا بە جێکردنەوەی ئافرەتی زیاتر لە لێژنەکەدا و بەجۆرێک کە نابێت ڕێژەی ئافرەت چوار ئەندام کەمتر بێت و بەندەش وە ئەفسەرێکی ئافرەت لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەستنیشانکراوم.
عقید زەینەب شاکر، دووپاتی لەوەکردەوە، وەزیری ناوخۆ لە دیالۆگی سێ ڕۆژییەکە جەختی لەسەر بەهێزکردنی سەرکردایەتی و بەڕێوەبردنی ڕۆڵی ژنان لە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ وە سوود وەرگرتن لە تواناکانیان ، وەک بەشێک لە چوارچێوەی ستراتیژی چاکسازی پۆلیسی کوردستان بۆ ساڵانی ٢٠٢٦–٢٠٣٠ کردەوە، تیشکیان خستە سەر ڕۆڵی سەرکردە باڵاکانی پۆلیس لە ڕێبەریکردنی چاکسازی دامەزراوەیی .

































































