شەهلا سۆفی- زاری کرمانجی:
زیرەکی دەستکرد لە شێوازێکی نوێدا بە ناوی Brain-IT، توانی ئەو وێنانەی کە لەلایەن مرۆڤ بینراوە بە بەکارهێنانی داتای سکانی مێشک دووبارە بنیات بنێتەوە. ئەم دەستکەوتە دەتوانێت ڕێڕەوی گەشەکردنی مێشک و ڕووکارەکانی کۆمپیوتەر بگۆڕێت.
بەپێی زانیارییەکانی خەبەر ئۆنلاین، توێژەران ئەم شێوازەیان بۆ شیکردنەوەی داتاکانی FMRI داڕشتووە، کە گۆڕانکارییەکانی چالاکی مێشک لە خاڵە جیاوازەکاندا تۆمار دەکات. سیستەمەکە هەوڵدەدات پەیوەندی نێوان ئەوەی مرۆڤ دەیبینێت و چۆنیەتی پرۆسێسکردنی لە مێشکدا بزانێت.
بەپێی توێژینەوەیەک کە لە کۆنفرانسی ICLR 2026 پێشکەشکرا، ئەم شێوازە دەتوانێت ئەدای بەراورد بە شێوازەکانی پێشوو بەدەستبهێنێت کە پێویستی بە نزیکەی 40 کاتژمێر داتای ڕاهێنان هەبوو لەگەڵ نزیکەی یەک کاتژمێر داتای تاکەکەسی.
ئەم تەکنەلۆژیایە زیاتر بۆ بنیاتنانەوەی زانیارییە بینراوەکانی پەیوەست بەو وێنانەی مرۆڤ دەیبینێت و پێویستی بە داتای مێشک و هاوکاری کەسەکە خۆی هەیە بۆ ئەوەی بە باشی کاربکات.
ئەگەر ئەم جۆرە شێوازانە لە داهاتوودا وردتر و متمانەپێکراوتر بن، ئەوا دەتوانن لە ڕووکارەکانی مێشک و کۆمپیوتەر، توێژینەوەکانی زانستی دەمار و تەکنەلۆژیای یارمەتیدەر بۆ ئەو کەسانەی کە تووشی تێکچوونی جووڵە بوون، سوودی هەبێت.

































































