موڕشید برادۆستی – زاری کرمانجی
دوای ڕاگیرانی پڕژە خزمەتگوزاریەکان لە ئێستادا پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری لە سنووری شارەوانی سیدەکان دەستی پێکردۆتەوە .
عەبدولقادر ئەکرەم سەرۆکی شارەوانی سیدەکان، بەزاری کرمانجی ڕاگەیاند، پڕۆژەکە قیڕکردنی گەڕەک و کۆڵانەکانی گەڕەکی ئازادیە لە سیدەکان، بە گوژمەی 350 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێ دەکرێت .
دووپاتی لەوەکردەوە:” پڕۆژەکە پێکدێت لە پێنج بڕگە، ساڵی ڕابردوو سێ بڕگەی لێ جێبەجێ کران، ئەوەی ئێستاش جێبەجێ دەکرێت فەڕشکردنی بە بەردی شکاو هەرەوەها قیڕتاوکردن .
سەرۆکی شارەوانی سیدەکان، ئاشکراشی دەکات، لەگەڵ بەڵێندەری پڕۆکە قسەمان کردووە بە دڵنیایەوە پێش زستان قیڕ دەکرێت و دەخرێتە خزمەتی دانیشتوانی ئەو گەڕەکە .

































































