کریستیانۆ رۆناڵدۆ هەروەکو پێشتر بەڵێنی دابوو بێ دەنگیەکەی شکاند و لەسەر روداوەکانی ئەم دواییە قسەی خۆی کرد، کاپتنەکەی هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵ لە بەیاننامەیەکدا بە تێروتەسەلی باس لەسەر کێشەکانی ئەم دواییەی لەگەڵ خۆرخێ خێسۆس راهێنەری هەڵبژاردەکەی دەکات.
دۆن لە بەینامەکەیدا لەبارەی بەجێهێشتنی کەمپی هەڵبژاردەی تۆپی پێی وڵاتەکەی دەڵێت ” دوای مۆندیالی 2026 بڕیارمدابوو وازهێنانم لە یاریی نێودەوڵەتی رابگەیەنم و نامەی ماڵئاواییشم ئامادە کردبوو، بەڵام فیدراسیۆنی تۆپی پێی پۆرتوگاڵ داوایان لێکردم ئەم بڕیارە نەدەم و گوتیان پێویستیمان پێتە، کریس لە بەشێکی دیکە قسەکانیدا دەڵێت ” فێدراسیۆنی تۆپی پێی وڵاتەکەی بۆ دەست نیشانکردنی شوێنگرەوەی رۆبێرتۆ مارتینێز راوێژیان لەگەڵدا کردووە، ئەویش خۆرخێ خێسۆسی بەلاوە باشترین بژاردە بووە ”.

































































