بەرێوەبەرایەتیی خۆراکی هەولێر، ئاشكرای كرد لەم مانگەوە بە سیستەمی نوێ خۆراک دابەش دەکرێت، هاتووە: “هەر بریکارێک دوای ڕاگەیاندنی بنکەی خۆراکی لە ڕۆژی یەکەم و دووەم پارە بدات خۆراکی بۆ دەچێت ئەوەی نەهات خۆراکی دەکەوێتە کۆتا ڕۆژی دابەشکردن.”
بەرێوەبەرایەتیی بازرگانی کەلوپەلی خۆراکی هەولێر، بڵاوی كردەوە: “بــە مەبەستی دابــــەشکردنــی بـــەشـــە خۆراکێـکـــی نـــوێ کــــــە سەبەتەی خۆراكی شەشەمی ساڵَی 2026ە ئــــاگــاداری سەرجەم بریکارەکانــــی خـــۆراک دەکــــەینەوە لــــەهـــەفتەی داهـــاتوودا ڕۆژی شەممە بەرواری 10ی10ی2026 دەست دەکەین بە وەرگرتنی پارەی لیستی بریکاری خۆراک.”
داوای كردووە، بۆ ئەم مەبەستە پێویستە بریکارەکان لەڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە سەردانی بانک بکەن و پارە بخەنە سەر ئەژمار و ڤیزە کارتەکەیان.
ئاشكراشی كردووە، لەم مانگەوە بە سیستەمی نوێ خۆراک دابەش دەکرێت، هاتووە: “هەر بریکارێک دوای ڕاگەیاندنی بنکەی خۆراکی، لە ڕۆژی یەکەم و دووەم پارە بدات خۆراکی بۆ دەچێت، ئەوەی نەهات خۆراکی دەکەوێتە کۆتا ڕۆژی دابەشکردن.”
جەخت كراوەتەوە كە پێویستە بریکار ئەو ڕۆژە سەردان بکات و پارە ڕادەست بکات کە بنکەکەی بانگکراوە.
































































