ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
بەپێی ئاژانسی جیهانی : reuters سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ بڕیارێکی نوێی ڕاگەیاند بۆ بەخشینی هاوکارییەکی دارایی یەکجارەکی بە بڕی ٩٠ دۆلار بۆ زیاتر لە ٢٠ ملیۆن هاووڵاتی بەساڵاچوو کە ناویان لە بەرنامەی مێدیکەردا تۆمارکردووە، مێدیکەر (Medicare) بەرنامەیەکی بیمەی تەندروستی نیشتمانییە لە ئەمریکا کە لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە سەرپەرشتی دەکرێت.
ئەم هەنگاوەی حکومەت بە مەبەستی سووککردنی بارگرانی دارایی و هاوکاریکردنی بەساڵاچووانە لە دابینکردنی تێچووی مانگانەی دەرمان و چاودێری پزیشکی.
بودجەی ئەم هاوکارییە ڕاستەوخۆ لە سندوقی باشترکردنی مێدیکەرەوە دابین دەکرێت کە کۆنگرێس بڕی دوو ملیار دۆلاری بۆ تەرخان کردووە تا ئاستی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بەرز بکاتەوە.
































































