دەزگای زاری كرمانجی
  • دەستپێک
  • کوردستانى
    کوردستان فاوندەیشن جیهان لە هەولێر کۆدەکاتەوە

    لە تەواوی عێراق وانەی کوردی دەخوێندرێت

    لە تەواوی عێراق وانەی کوردی دەخوێندرێت

    ڕاکەرێك لە کاتی دووگیانیدا حەوت ماراسۆنی گەورەی جیهانی ئەنجام دەدات

    رێگایەكی ستراتیژی قیڕتاو دەکرێتەوە

    رێگایەكی ستراتیژی قیڕتاو دەکرێتەوە

  • عێراقی
    حەشدی شەعبی : هێزەكانی لیوای ٧٢ لە جورف سەخر جێگیر كران

    قاچاخچێتی نەوت ساڵانە ٢ ملیار دۆلار زیان بە عێراق دەگەیەنێت

    لەعێراق پەردە لەسەر ئۆتۆمبێلی نوێی فۆرد ئێڤەرێست لادرا

    فایەق شێخ عەلی : بنكەی سەربازیی ئیسرائیلی لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی حەشدی شەعبی و سوپای عێراقدا هەن

  • جیهانى
    زێلێنسكی : لە كەناراوەكانی لیبیا كەشتییەكی جەنگیی ڕووسیا و هەلیكۆپتەرێكمان تێكشكاند

    کۆریای باشوور پلانی دروستکردنی ٢٥٦ مانگی دەستکردی هەیە

    لە ماوەی 24 كاتژمێردا، 150 كەس بە هۆی كحولی ساختەوە ژەهراوی بوون و پێنج كەسی دیكەش گیانیان لەدەستدا

    شۆفێرانی بارهەڵگر لە ئێران دەستیان بە مانگرتن كرد

  • وتار
    برینێك لە جەستەی كورد؛ كاتێك ناكۆكی ناوخۆیی میرنشینە كوردییەكانی كردە نێچیری داگیركەران

    لێکدانەوەیەکی دەروونی و کۆمەڵایەتی بۆ یارییە دیجیتاڵییە نوێیەکان

    بوژانەوەی کەرتی گەشتوگوزار لە کابینە نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا

    خاک، قەوارە، سەروەری بوونی نەتەوەیەک هێڵی سوورە

    مەسروور بارزانى، بەکردار ئاوەدانى بەرپرسیارێتى مێژوویی بەرامبەر کوردستانێکى بەهێزوخۆڕاگر

    هەرێمی کوردستان لە بەردەم سیاسەتی ناوەندگەریی عێراق و ئاڵنگارییە ناوخۆییەکاندا

    ” کارتێکی فشارە، یەکێتی نیشتمانی لە ململانێکانی بەرانبەر پارتی بەکاری دەهێنێت”

  • ڕاپۆرت
    مێژووی گوندی رۆست

    مێژووی گوندی رۆست

    پرسی كورد لە كۆنفرانسی لۆزان ٢٢ـی نۆڤەمبەری ١٩٢٢

    شەپۆلی ناڕەزایی لە سلێمانی دژی هەوڵەكانی جیابوونەوە ؛ پاراستنی قەوارەی هەرێم ئەركێكی نەتەوەییە

    عەبدولكەریم قاسم و شۆڕشی ئەیلوول

    عەبدولكەریم قاسم و شۆڕشی ئەیلوول

    شۆڕشی گوڵان ( ٢٦ـی گوڵانی ١٩٧٦)

    شۆڕشی گوڵان ( ٢٦ـی گوڵانی ١٩٧٦)

    پرسی كورد لە عێراق؛ لە مافی چارەی خۆنوسینەوە بۆ فیدڕاڵیزم

  • دیمانە
    مەحموود محەمەد: زەمینە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ یەکێتی خۆش دەکەین

    ئیدارەی سۆران پێویستیی بە دامەزراندنی مۆزەخانەی بەپەلەیە

    عەلی جەلال: قاتی مەرەز ڕازێكی مۆدێرنە لە بەرگی گشت تەمەنەكاندا

    ئیڤان جانێ‌: دەڤەری سۆران نموونەی جوانی و پێكەوە ژیانە

  • ئابوورى
    مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت

    مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت

    مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان گەرەنتی کراوە

    ئەمڕۆ نرخی زێڕ بەر بوویەوە

    ئەمڕۆ نرخی زێڕ بەر بوویەوە

    لە چۆمان و حاجی ئۆمەران دەست بە دابەشكردنی نەوت دەكرێت

    ئەو نەوتە لە باڵەکایەتی دابەش دەکرێت له پشکنین دەرچوو

  • وەرزشی
    بەیاننامەیەك لە یانەی هەولێر لەبارەی ئەو هێرشەی كرایە سەریان

    سەرۆک شارەوانی نیۆیۆرک تووشی پێکان بوو

    سەرۆک شارەوانی نیۆیۆرک تووشی پێکان بوو

    کوڕە کوردێک بووە باشترین یاریزانی کیشوەری ئاسیا

    وەک باشترین گۆڵپارێزی خولی نایابی سۆران دیاری کرا

  • تەندروستى
    دوای ١٥ ساڵ ته‌نێك لە ڕیخۆڵە کوێرەی پیاوێکی ئیتاڵیدا دۆزرایەوە

    رێنمایی گرنگ بۆ خۆپاراستن لە تیشك

    رێنمایی گرنگ بۆ خۆپاراستن لە تیشك

    ڕۆبۆتە بچووکەکان بەناو خوێنبەرەکاندا دەگەنە خوێن مەینەکان

    زوو چارەسەرکردنی زەردوویی منداڵان ڕێگری لە زیانی مێشک دەکات

  • كۆمه‌ڵايه‌تى
    دوای 20 ساڵ لە جیابوونەوە؛ دوو هاوسەری بەتەمەن جارێكی دیكە هاوسەرگیرییان كردەوە

    باوكێك كچەكەی لە نهۆمی پێنجەمی باڵەخانەیەكەوە فڕێ دایە خوارەوە و كوشتی

    بۆچی ئافرەتان لە پیاوان زیاتر تووشی ئازار دەبن ؟

    هونەری بێدەنگیی پێکەوەیی

    هونەری بێدەنگیی پێکەوەیی

  • هەمەڕەنگ
    بۆچی وردە وردە حەزمان لە خواردنەوه‌ى قاوەی تاڵ دەبێت

    ئەگەر تیلگرام راگیرا داتاکانت ناسڕێنەوە

    ئەگەر تیلگرام راگیرا داتاکانت ناسڕێنەوە

    لە بۆشایی ئاسمانەوە تا مۆبایلەکەت چۆن GPS جیهانی گۆڕی

    نرخی دۆلار دابەزی

    نرخی دۆلار دابەزی

  • هەفتەنامە
    هۆشداریی پزیشکێک: زۆرخواردنی پەتاتەی سوورکراوەی لەقوتوونراو مەترسییە بۆ دڵ و پەستانی خوێن

    لەم بەنزینخانانەی ئیدارەی سۆران بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرێت

    خۆڵبارین دەست پێ دەكاتەوە

    خۆڵبارین دەست پێ دەكاتەوە

    کەی تەکنەلۆژیای G6 بە دەستمان دەگات و تایبەتمەندییەکانی چین

No Result
View All Result

Home نوێترین هەواڵ

كەرتی گەشتیاری لە هەرێمی كوردستان لە پاشەكشەدایە یان گەشەكردن؟

4 ساڵ له‌مه‌وپێش
كەرتی گەشتیاری لە هەرێمی كوردستان لە پاشەكشەدایە یان گەشەكردن؟
328
VIEWS
Share on Twitter

نادر روستی

لە ساڵی 2022 سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان گرنگی زۆری بە پەرەپێدانی كەرتی گەشتوگوزار دا، لەكاتی سەردان و بەسەركردنەوەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار یەكێك لەو بابەتانەی گرنگی لە لای بەڕێز سەرۆكی حكومەت هەبوو، كەرتی گەشتوگوزار بوو، بۆ هەمان بوار وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار راپۆرتێكی 17 خاڵی خستە بەردەست رێزدار سەرۆكی حكومەت، دواتر لە ئەنجوومەنی وەزیران لە كۆبوونەوەیەكی هەفتانە، بڕگەیەك بۆ راپۆرتەكانی گەشتوگوزار تەرخانكرا، لە كۆتایدا سەرجەم پێشنیارەكان پەسندكران و فەرمانی جێبەجێكردنیان بۆ دەركرا، واتە سەرۆكی حكومەت و وەزارەت بەئەركی خۆیان هەڵسان و هەموو جۆرە پاڵپشتیەكیان بۆ دەستەی گشتیی گەشتوگوزار و پەرەپێدانی كەرتی گەشتوگوزار راگەیاند، بەڵام لەم بابەتە باسی بابەتێك دەكەین پێچەوانەی ئەم ڕەوشەیە كە حكومەتی هەرێم دەیەوێت كاری بۆ بكات. هەموو ئەو ئامارانەی گەشتیاران كە رادەگەینرێن دوور لە ڕاستییەوە، واتە ژمارەی گەشتیاران زیادی نەكردووە.

یەكێك لە ئاماژەكانی جیهان بۆ پێشكەوتنی كەرتی گەشتوگوزار زیادبوونی ژمارەی گەشتیارانە، دووەم خەرجی گەشتیارە، سێیەم شەومانەوەی گەشتیارە، چوارەم میزانییەی گەشتوگوزارە، واتە چەند گەشتیار هاتووە و چەند گەشتیار بۆ دەرەوە رۆیشتووە؟ پێنجەم زیادبوونی داهاتی نیشتمانی گەشتوگوزارە، بەپێی هەردوو ئاماژە یەكەم و دووەم لە هەرێمی كوردستان كەرتی گەشتوگوزار لە پیشكەوتن دایە و ساڵانە بەرێژەیەكی باش پێش دەكەوێت. بۆ نموونە ئاماری گەشتیاران لە ساڵی 2021 زیاتر بووە لە 4ملیۆن گەشتیار،  بەڵام لە ساڵی 2022 ژمارەكە زیادی كردووە و بۆتە زیاتر لە 6 ملیۆن گەشتیار، واتە 2 ملیۆن گەشتیار زیادی كردووە، كە دەكاتە رێژەی لە 30% زیادبوونی ژمارەی گەشتیاران، تاكو ئێرە بابەتەكە ئاسایە.

ئەوەی لێروە بۆتە پرسیار بریتیە لەوەی ئایا ژمارەی گەشتیارانی دێنە هەرێمی كوردستان بە چ سیستەمێك هەژمار كراون؟ تاچەند ئەو ئامارانە لە راستی نزیكن؟!

وەڵامەكە لای من روونە، چونكە زیاتر لە 11 ساڵ لە دەستەی گەشتوگوزار بەرپرسی راگەیاندن بوومە، وەڵامەكە دەڵێت: ئامارەكان لە بازگە و لە خاڵە سنوورییەكان و فڕۆكەخانەكان وەردەگرین، واتە بەرێوەبەرایەتییە گشتییەكانی گەشتوگوزار و دەستەی گشتیی گەشتوگوزار خاوەنی هیچ ئامارێك نیین! ئەمەش كێشە نییە، بەڵام كێشەی ئەم جۆرە ئامارە ئەوەیە كە نازانرێت ئەو گەشتیارانە شەو لەكوێ دەمێنەوە! هەروەها ئەوانەی بۆ گەشتیاری و بوارەكانی دیكە هاتوون لە یەكتری جیا ناكرێنەوە! ئایا لە جیهان تەنیا پشت بە داتای فڕۆكخانە و خاڵەسنوورییەكان و داتای میوانخانەكان و مۆتێلەكان و شەومانەوە دەبەسترێت؟! یاسای ساڵی 1983 عێراقیش پشت بە شەومانەوەی گەشتیار دەبەستێت. ژمارەی شەو مانەوە و خەرجی گەشتیاری راستەقینەی گەشتیار پێشان دەدات، بەلام بۆ هەژماركردنی داهاتی نیشتمانی، پێویستە هاتن و شەومانەوەی گەشتیار لەگەڵ دەرچوونی گەشتیاری وڵات بۆ وڵاتان و لەگەڵ دیاركردنی میزانییەی حكومەت بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار بەراورد بكرێن و داهاتی نیشتمانیان لێ دەربكرێت، ئەوسا دەزانین لە سەدا چەندی داهاتی نیشتمانی لەسەر گەشتوگوزار بووە، ئایا ئەمە لە هەرێمی كوردستان هەیە؟! بە دڵنیای نییە! ئەی چۆن و بە چ پێوەرێك دەگوترێ گەشتوگوزار لە پێشكەوتن دایە؟!

ئەگەر گریمانەی ئەوەش بكەین كە ژمارەی گەشتیاران لە  جیهان لە فڕۆكەخانە وخاڵە سنوورییەكان وەردەگیرێت و بڵاو دەكرێتەوە، ئەوە لە رێگەی سیستەمێكی ئەلیكترۆنی زۆر بەرێكی ئامارەكان هەژمار دەكەن و دەزانن كێ گەشتیارە، دەزانن كە گەشتیاری میوانخانە و مۆتێل بۆ شەو مانەوە بەكار دێنێن كێن؟ بەڵام ئایا لە هەرێمی كوردستان هەمان سیستەم و شێواز بەكار دێت؟ ئەمەشمان نییە!

ئەوەی لە هەرێمی كوردستان دەگوزەرێت بەم جۆرەیە:  لە هەرێمی كوردستان ئاماری هاتنی گەشتیاران لە بازگە و خاڵە سنووریەكان و فڕۆكەخانەكان وەردەگیرێت، كە نزیكەی 12 شوێنە، لە هەریەك لە شوێنەكان و ناوچەكان بەجۆرێك هەژمار دەكرێت كە جیاوازە لە ناوچەیەكی تر، ئەمەش كیشە نییە، كێشەكە لەوەدایە، كە ئەو كەسانەی دێنە هەرێمی كوردستان و بە گەشتیار هەژمار دەكرێن، هەموویان گەشتیار نین!  ئەگەر هەمووشیان بە گەشتیار ئەژمار بكرێن، دیسان كیشەكە لەوە گەورەترە. بۆ نموونە هەموو ئەو گەشتیارانەی دێنە هەرێمی كوردستان نیوەی زیاتر نابن بە گەشتیار، ئەمەش لەبەر چەند هۆكارێك: 1- لە 85% بۆ 90% گەشتیارەكانی هەرێمی كوردستان گەشتیاری ناوخۆی عێراقن و بە سیستەمی هەژماركردنی جیهانی گەشتیاری ناوخۆ هەژمار دەكرێن، واتە ئەمانە هیچ پارەیەكی گرانبەها ناهێنە هەرێمی كوردستان،  ئەو پارەی دێتە هەرێمی كوردستان هەمان ئەو پارەیە كە لە هەرێمی كوردستان بەكار دەهێنریت. پارەی ئەو گەشتیارانە نابێتە هۆی بەرزكردنەوە بۆ نرخی پارەی هەرێمی كوردستان، بەڵام جوڵەی دەخاتە بازاڕەكان.

2-  ژمارەیەك لەو بەناو گەشتیارانەی لە شارەكانی عیراق دێنە هەرێمی كوردستان، دەچنە ماڵی خزم و برادەرەكانیان، ئەم شێواز و مۆدیلە لە دوای كۆتایی هاتنی شەڕی داعش سەری هەڵدا و زیادی كرد، چونكە لەشەری داعش ژمارەیەكی زۆر ئاوارەی عەرەب هاتنە هەرێمی كوردستان،  (بەشێكیان خانوو یان شوێنێكیان كڕیوە و گەڕاونەتەوە، بەشێكیان ماونەتەوە و بوونەتە هاونیشتمانی كوردستان و خانوویان كڕیوە، بەشێك كرێچین و نەگەڕاونەتەوە، بەشێكیان گەڕاونەتەوە و بوونەتە دۆست و برادەری ماڵی كوردان، چونكە زەمەنێك هاوسێ بوونە)، ئەو گەشتیارانەی لە خوارو ناوەڕاستی عێراق دێنە هەرێمی كوردستان، نیوەی دەچن بۆ: ( هەندێك خانوویان هەیە و دەچن بۆ خانووی خۆیان، هەندێك دەچن بۆ ماڵی ئەو عەرەبانەی بوونەتە هاونیشتمانی كوردستان، هەندێك دەچن بۆ ماڵی ئەو عەرەبانەی نەگەڕاونەتەوە، هەندێك دەچن بۆ ماڵی ئەو ماڵە كوردانەی بوونەتە برادەروناسیاویان)، واتە هەموو ئەمانە میوانخانە و مۆتیل بەكار ناهێنن، زۆربەی خواردن و ژمەكانیان لەگەڵخۆیان هێناوە، یان لە ماڵی ئەوانە دەخۆن كە دەچنە لایان، واتە كەمترین پارە لە بازاڕ خەرج دەكەن!!

3- ئەو گەشتیارانەی لە وڵاتی ئێران دێنە هەرێمی كوردستان بەشی زۆریان كوردی رۆژهەڵاتن، ئەوانیش هەمان شێواز و رێسای هاتنی عەرەبی عێراق دەیانگرێتەوە، چونكە ژمارەیەكی زۆر لە كوردی رۆژهەڵات لە هەرێمی كوردستان نیشتەجێن واتە خزم و كەسەكانیان بەناوی گەشتیار دێن و دەچنە ماڵی ئەوان، بەشێكی دیكە ئەوانەن كەبرادەر و ناسیاویان لە كاتی ئاوارەبوون لە وڵاتی ئێران بەدەست خستووە، كە دێنە هەرێمی كوردستان دەچنە ماڵی ئەوان. سەبارەت بە دراوی ئێران كە دێتە هەرێمی كوردستان، نابێتە هۆی بەرزكردنوەی دراوەی هەرێمی كوردستان چونەكە خۆی لەخۆیدا دراوی ئیران زۆر بێ هیزە و كاریگەری لەسەر بازاڕ دروست ناكات، یان ئەگەر هەبێت كاریگەریەكی زۆر كەم دەبێت.

4- بەپێی بەدوواداچوونی من بۆ بنكە گەشتیارییەكان (میوانخانە و مۆتێل)، كە زیاتر لە 630 میوانخانە و 370 مۆتێل هەیە و تیكرای ژورەكانیان لە سەروی 75هەزار سەرین زیاتر نییە، لەرووی بەكارخستن و گیرانی ژوورەكانیان كە گەشتیاریان بۆ هاتووە، بە تیكرای لە 20% بۆ 40% گیراون، تەنیا لە بۆنەكان گەیشتۆتە سەرووی 50% بۆ 80%، بەڵام بە پێی ئامارەكان بێت كە لە 6 ملیۆن زیاتر بووە، واتە هیندەی دانیشتوانی هەرێم گەشتیار هاتووە، پێویست بوو رێژەی بەكارخستن بنەكە گەشتیارییەكان لە ساڵانی رابردوو زۆر باشتر بووایە، بەڵام بەپێی بەدواداچوونی من و وەرگرتنی زانیاری لە نوێنەری میوانخانە و مۆتێلەكان لە هەولێر و سلێمانی و دەهۆك رێژەی بەكارخستن لەم ساڵ باشتر نەبووە لە ساڵانی رابردوو! تەنانەت لە هەندێك شوێن بەهۆی خراپی بارودۆخیان ئەگەری وازهینانیان لەم كارە هەیە، بەم جۆرە بڕوات كەرتی گەشتوگوزار لە پاشەكشە دەبێت، ژمارەی گەشتیارانیش هیچ راستییەكیان بۆی نیە و بەو جۆرە نییە كە لە راگەیاندنەكان باس دەكرێت. (ئەمە قسەی من نییە، بەڵكو قسەی خاوەن میوانخانەكانە).

5- زۆربەی ئەو گەشتیارانەی هاتوونەتە هەریمی كوردستان و چوونەتە میوانخانە و مۆتێل لە رێگای گرووپ و كۆمپانیاكانی گەشتیاری هاتوون، هەموو ئەمانە بە نرخێكی زۆر كەم دەچنە میوانخانەكان و سوودێكی ئەوتۆ بە میوانخانەكان و بازاڕ ناگەیەنن. بە پێی زانیاری من كە لە نوینەرەكانی میوانخانە و مۆتێل وەرمگرتووە، ئەگەر میوانخانە و مۆتێل گەشتیاریان هەبێت، هەرگیز گرووپی گەشتیاری وەرناگرن، چونكە هیچ سوودێك نە بە مۆیوانخانە نە بەهەرێم ناگەیەنن و تەنیا دەبنە هۆی پیسكردنی ژینگە و زیان گەیاندن بە پرۆسەی گەشتیاری.

6- گەشتیار بە ریكلام و بە بازاڕكردن بۆ كەرتی گەشتیاری زیاد دەكرێت، لەساڵی 2022 خەرابترین ساڵی بەبازاڕكردن بوو لەسەر ئاستی عێراق بۆ كەرتی گەشتیاری هەرێم، چونكە هیچ پەیج و فەیسبووكێك نە بە وێنە و نە بە ڤیدیۆ ریكلامی بۆ گەشتوگوزاری هەرێم نەكردووە، هەموو ئەو پەیج و فەیسبووكانەی كە هەن، تەنیا وێنەی كۆبوونەوە و سەردانی بەرپرسانی گەشتوگوزاریان بڵاوكردۆتەوە، كە كەمترین لایك و كۆمێنتی بۆ دەكرێت، تەنانەت پەیجی دەستەی گشتیی گەشتوگوزار نەماوە و هاك كراوە،  ماڵپەڕی دەستەی گشتی گەشتوگوزار وەستاوە و كار ناكات، كەواتە بەچ هۆكار و ریكلامێك ژمارەی گەشتیاران زیاد بووە؟

7- زیادبوونی باج و رسومات لەسەر بنكە گەشتیارییەكان و زیاد نەبوونی ژمارەی گەشتیاران، بۆتە هۆكار بۆ وازهینانی ژمارەیەك لە خاوەن شوێنەكان و بێزار بوونی ژمارەیەكی تر لە خراپی كارەكەیان، بەڵام كاتێ ژمارەی گەشتیاران زیاد بێت، باج و رسومات زیادیش بكرێت كاریگەری خراپ دروست ناكات، بەڵكو وەبەرهێنان زیاتر دەكات. تەنانەت ئەم راستیە لە زاری وتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی لە كەناڵی روداو باسكراوە و دەڵێت: “كە بەهۆی زیادكردنی باج هەندێك وازیان هێناوە داخراون”، واتە ئەمە تەنیا قسەی خاوەن شوێنەكان نییە.

8- كە بارودۆخ بەم شێوە بێت بە چ پێوەرێك داهاتی گەشتیاری زیادی كردووە یان زیاد دەكات؟! چون خەرجی گەشتیارێك لە 250 بۆ 300 دۆلار مەزندە دەكرێت؟! بۆیە لە ئەرزی واقیع بۆمان دەردەكەوێت كە كەرتی گەشتیاری لە پاشەكشێ دایە نەك لە گەشەسەندن، بیركردنەوەی ئەم نووسینەش هی ئەمرۆ نییە، لە چەند بابەتێكی دیكەش ئاماژەم پێداوە و لە كتێبی (گەشتوگوزار دەروازەیەك بۆ بووژانەوەی نیشتمان) ئاماژەم بۆی كردووە، بەڵام بە شێوازێكی تر. كە بەڕێوەبەری راگەیاندنی گەشتوگوزار بووم چەند جارێك تێبینم داوە، هەروەها  بۆ ئەم بابەتە سوودی زۆرم لە بۆچوون و نووسینەكانی دكتۆر یونس عەلی پسپۆڕی گەشتوگوزار وەرگرتووە، سوودم لە بۆچوونی سەرۆكی لقەكانی كۆمەڵەی میوانخانە و چێشتخانەكان لە هەولێر و سلێمانی و دهۆك وەرگرتووە.

لە كۆتایدا دەڵێم پێویستە دەزگا گەشتیارییەكانی حكومەت و كەرتی تایبەت و بەرپرسە باڵاكانی حكومەت هەڵویستە لەسەر  ئەم مەترسییە بكەن كە لەم نووسینە خستوومەتەڕوو.

Previous Post

نرخی زێڕ زیاتر بەرزبووەوە

Next Post

سەرۆكی سەنتەری بارزان ساڵی رابردوو زیاتر لە 65 گەشتی شاخەوانیمان ئەنجامداوە

Stay Connected test

  • 24k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest
قەوارەی كوردستان لە خوێن و ئاڕقەی پێشمەرگە دروستكراوە نەك كارتۆن

ئازار 28, 2023
پێگەی دەستووریی دامەزراوە یاسادانەرەكان لە كاتی پەككەوتنی سیاسیدا

حوزه‌یران 7, 2026
ڕێزلێنانێكی مێژوویی و هەنگاوێك بەرەو بەهێزكردنی پێگەی دیپلۆماسی

تەممووز 8, 2026
چیرۆكی فەرهاد و شیرین

چیرۆكی فەرهاد و شیرین

تشرینی یەکەم 13, 2026
دەستپێشخەری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کاردانەوەی ئەرێنی ھەبوو

0
سەرۆک بارزانی: دەبێت بەربەستەکانی بەردەم هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان نەمێنن

بەغدا شەوێكی پڕ لە مەترسی بەڕێكرد

بەغدا شەوێكی پڕ لە مەترسی بەڕێكرد

0
پەیاما سەرۆک بارزانی بۆ جه‌ژنا چله‌یا هاڤینێ یا كوردێن ئێزیدی

پەیاما سەرۆک بارزانی بۆ جه‌ژنا چله‌یا هاڤینێ یا كوردێن ئێزیدی

0
کوردستان فاوندەیشن جیهان لە هەولێر کۆدەکاتەوە

کوردستان فاوندەیشن جیهان لە هەولێر کۆدەکاتەوە

تشرینی دووەم 23, 2026
مێژووی گوندی رۆست

مێژووی گوندی رۆست

تشرینی دووەم 23, 2026
بۆچی وردە وردە حەزمان لە خواردنەوه‌ى قاوەی تاڵ دەبێت

بۆچی وردە وردە حەزمان لە خواردنەوه‌ى قاوەی تاڵ دەبێت

تشرینی دووەم 23, 2026
دوای ١٥ ساڵ ته‌نێك لە ڕیخۆڵە کوێرەی پیاوێکی ئیتاڵیدا دۆزرایەوە

دوای ١٥ ساڵ ته‌نێك لە ڕیخۆڵە کوێرەی پیاوێکی ئیتاڵیدا دۆزرایەوە

تشرینی دووەم 23, 2026

Recent News

دەربارەى ئێمە

دەزگای زاری كرمانجی، دەزگایەكی سەربەخۆی رۆشنبیریی و راگەیاندنە، لە 19/6/2005 لە شاری سۆران دامەزراوە. ئەم دەزگایە لە چەند بەشێكی جیاجیا پێكهاتووە و لەسەر بنەمای بێلایەنی و پیشەیی بوون مامەڵە لەگەڵ رووداوەكان دا دەكات. بەشەكانی دەزگای زاری كرمانجی پێكهاتوون لە رۆژنامەیەكی سیاسی- كۆمەڵایەتی هەفتانە بەناوی (زاری كرمانجی)، كە هەموو رۆژانی سێشەمە دەردەچێت.

  • کوردستانى
  • عێراقی
  • جیهانى
  • وتار
  • ڕاپۆرت
  • دیمانە
  • ئابوورى
  • وەرزشی
  • تەندروستى
  • كۆمه‌ڵايه‌تى
  • هەمەڕەنگ
  • هەفتەنامە
  • سەرەکی
  • پەیوەندى
  • دەربارە

COPYRIGHT | All rights reserved - Zarikrmanji.net

No Result
View All Result
  • دەسپێک