مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
🔻گوتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند “هەر هێرشێكی نوێ، تاران ناچار دەكات جوگرافیای شەڕەكە و جۆرەكانی ئەو چەكانەی كە بەكاری دەهێنێت بگۆڕێت.”
🔻ئەمڕۆ دووشەممە 21ـی ئەیلوولی 2026، حسێن موحێبی،گوتەبێژی سوپای پاسداران بە ئاژانسی هەواڵی فارس ڕاگەیاند “ئەگەر دەستدرێژییەكی نوێ ڕووبدات، جۆری چەكی بەكارهێنراو و پانتایی جوگرافیای شەڕەكە دەگۆڕین.”
🔻لەلایەكی دیكەوە سەرچاوەكان لە تاران ڕایانگەیاند كه دەسەڵاتداران پێشبینی هێرشێكی دیكەی ئەمریكا دەكەن و ئاماژەیان بەوەشكردووە، “ئەو مۆڵەتانەی كە بە ئەفسەرانی باڵای سەربازی و بەرپرسانی جێبەجێكردنی یاسا دەدرا هەڵوەشاونەتەوە”.
🔻هەروەها هێزەكانی ئێران دوێنێ هۆشدارییان دا لە پلانی ئەمریكا بۆ دەستپێكردنەوەی شەڕ و هێرش بۆ سەر خاكی ئێران.
🔻 فەرماندەیی یەكگرتووی شەڕی هێزە چەكدارەكانی ئێران لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە كە “تاران زانیاریی پێگەیشتووە كه ئەمریكا ئامادەكاری دەكات بۆ دەستپێكردنەوەی ئۆپەراسیۆنەكانی شەڕ”.
▪️هاوكات دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا دووپاتیكردەوە یان سڕینەوە و لەناوبردنی تەواوەتی ئێران، یان گەیشتن بە ڕێككەوتن “

































































