لە ماوەی كابینەی نۆیەمدا، گرنگی زۆر بە كەرتی پەروەردە و دروستكردنی باڵەخانەكانی خوێندن دراوە، بۆ ئەو مەبەستەش تاكو ئەیلوولی 2026، لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكاندا 236 قوتابخانە و باخچەی ساوایان دروست كراون، هەروەها 476 پۆلی خوێندن زیاد كراون و 2650 قوتابخانەش نۆژەن كراونەتەوە.

































































