کاتژمێر 3:10ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، بە مووشەک هێرش كرایە سەر بارەگاکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕانی زەحمەتکێشانی کوردستان لە ناوچەی زرگوێزەڵە.
ئیدریس کڵاهۆرزی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕانی زەحمەتکێشانی کوردستان بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن ئاشكرای كردووە” بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە سێ مووشەک هێرشکرایە سەر بارەگا چۆڵکراوەکانی کۆمەڵە لە زرگوێزەڵە.”
ئیدریس کڵاهۆرزی زیاتر روونیكردۆتەوە هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی بەدوای خۆیدا نەهێناوە و تەنها زیانی مادی لێکەوتووەتەوە.

































































