زاری كرمانجی-سۆران
مقەدەم عەدنان عبێد چاڵی، بەڕێوەبەری بەشی مۆڵەت لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران، زانیاری لەبارەی دەرهێنانی موڵەتی شوفێری لە هەرێمی کوردستان خستەڕوو، كە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
١-وەرگرتنی فۆڕمی دەرهێنانی موڵەتی شوفێری و پشکنینی پزیشکی.
٢-بەژداری کردن لە خۆلی تیوری و پراکتیکی لە نوسینگەکانی فێرکردنی شوفێری ئەوانەی موڵەتی فەرمییان هەیە لە وەزارەتی ناوخۆ.
یەکەم:خۆلی تیوری خوێندنی پەرتوکی ڕێبەری هاتووچۆ بۆ ماوەی حەفت رۆژ.
دووەم:خۆلی پراکتیکی لێخوڕینی ئوتومبێل لەگەل ڕاهێنەر بۆ ماوەی ١٢ دوانزدە کاتژمێر رۆژانە دوو بۆ سێ کاتژمێر.
٣-تاقی کردنەوەی تیوری لەهۆلی کومپیوتەر.
٤-تاقی کردنەوەی گوڕەپانی توڕای ڕەمپەو گەراج و ژمارە هەشت L+8.
٥-تاقی کردنەوەی خۆلی سەرشەقام ناوشار لەگەل ئەفسەرێکی هاتووچۆ بۆ ماوەی ١٥ خۆلەک.

































































