دەستەی دەستپاکی فیدراڵی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە 30ی ئابی 2026، دەستگیرکردنی 4 فەرمانبەری وەزارەتی کارەبای لە پارێزگای بابل ڕاگەیاند، بە تۆمەتی گەیاندنی زیانی بەئەنقەست بە سەرچاوە، ژێرخان و بەرژەوەندییە گشتییەکانی دەوڵەت لە شوێنی کارەکەیاندا.
تیمی لێکۆڵینەوەی دەستپاکی لە بابل، پاش وەرگرتنی زانیاری لەسەر ونبوونی 5 بڕەری خولی گرانبەهای کارەبا (قاتع) لە وێستگەیەکی گشتی، بە فەرمانی دادوەر چوونە ناو وێستگەی کارەبای قەزای “مەحاویل”؛ لەو پڕۆسەیەدا، 4 چاودێری وێستگەکە کە ئامێرە بەهادارەکانیان لە ژێر بەرپرسیارێتی و پاراستندا بووە، بە فەرمی دەستبەسەر کران.
تیمەکەی دەستپاکی دەستیان بەسەر تۆماری ئامێرەکان و هاتووچۆی کارمەند و سەردانیکەرانی وێستگەکەدا گرت و ئاشکرایان کرد کە بەهای ماددی ئامێرە ونبووەکان زۆر بەرزە. پاش ڕێکخستنی پەڕاوی یاسایی، تۆمەتباران ڕادەستی دادگای لێکۆڵینەوەی بابل کران و دادوەری دەستپاکی بەپێی ماددەی 340ی یاسای سزادانی عێراقی، بڕیاری بەندکردنی بۆ هەر 4 تۆمەتبارەکە دەرکرد.
































































