ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی پێشبینی دەکات لە کاتەکانی نیوەرۆی ئەمڕۆ شەممەوە ئاسمانی هەرێم بە زۆری دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و هەندێک کاتیش هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری دروستبوونی هەورە بروسکە و بارانی کەم بۆ مامناوەند. لە هەندێ شوێنی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ئیدارەی راپەرین ، بای باشور چالاک ئەبێت بەخێرای ١٥-٣٥کم لە کاتژمێرێکدا.
بەپێی پێشبینییەکە سبەی یەکشەممە ٣٠ ئاب کاریگەری ئەو ناجێگیریە لەکەش و هەوای ناوچەکانمان بەردەوامی ئەبێت و پلەکانی گەرماش ٣ تا ٤ پلە بەڕاورد بە ئەمڕۆ نزمدەبنەوە ، وە لەکاتەکانی نێوان نیوەرۆ بۆ ئێوارە ئاسمان بەزۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و هەوری تەواو و وە لە ناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی راپەرین و سۆران و سەنتەری پارێزگای هەولێر ئەگەری چالاکبوونەوەی هەورە بروسکەی بەهێز و تاوە باران ئەبێت.
هەروەها دەڵێت: رێژەی بارانەکە لەنێوان ٠.٥ بۆ ٥ملم ئەبێت لەناوچە شاخاویەکانی سنوری سۆران و راپەرین رێژەکە زیاتر ئەبێت لەگەڵ چالاکبوونی بەهێزی بای باشور بەخێرای ٢٠کم تا هەندێک کات بۆ زیاتر لە ٤٥ کم لە کاتژمێرێکدا بۆیە ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ و ناروونبوو

































































