ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سۆران بەردەوامن لە جێبەجێکردنی هەڵمەتە ژینگەیییەکان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری لە پێناو پاراستن و خاوێن ڕاگرتنی ژینگەی ناوچەکەیاندا.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سۆران بڵاوی کردەوە ؛ “ لە هەڵمەتی ژینگەیی و هەوڵ و خزمەتگوزاری ژینگەیی و خاوین ڕاگرتنی ژینگەکەمان بەردەوامین لە پێدانی رێنمایی ژینگەیی بە هاولاتیان و گەشتیارانی خۆشەویست و هەروەها خاوێن کردنەوەی ئەو شوێنانەی کە پیس دەکرێن بە هۆی هاتنی گەشتیارێکی یەکجار زۆر بۆ ناوچەکە بە تایبەتی لە گەلی علی بەگ و بێخال و جوندیان و وەرتێ و تیمەکانمان بەردەوامبوون لە پێدانی رێنماییەکانی ژینگەیی”.
هاوکات ؛ سوپاسی گشت گەشتیاران دەکەین کە هەردەم هاوکار و هەماهەنگن لەگەڵ تیمەکانی ئێمە بۆ پاراستنی ژینگە.


































































