ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
بەرهەمی خەیاری خۆماڵی جوتیارانی دەڤەری باڵەکایەتی بە فیڕۆ ناچێت و بە نرخی پاڵپشتی کراو لە لایەن زنجیرە مارکێتەکانی تیممارت دەکردرێنەوە
بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی چۆمان سەرجەم جووتیارانی سنووری باڵەکایەتی ئاگادار دەکاتەوە کە بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی سۆران، پڕۆسەی کڕینەوەی بەرهەمی خەیاری خۆماڵی بەڕێوە دەچێت.
ڕاگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی سۆران ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢٦/٨/١٨، بارهەڵگرەکانی زنجیرە مارکێتی “تیممارت” لە قوبەی گەڵاڵە جێگیر دەبن بە مەبەستی وەرگرتن و کڕینەوەی بەرهەمی خەیاری خۆماڵیی جووتیاران بە نرخی پاڵپشتیکراو.
بۆ ئەم مەبەستە، پێویستە هەر جووتیارێک ئاگادارمان بکاتەوە لە بڕی بەرهەمەکەی.

































































