شەهلا سۆفی- زاری کرمانجی:
کۆمپانیای ساندیسک پەردەی لەسەر فلاشێکی زۆر بچووکی USB-C لادا بە ناوی SanDisk Extreme Fit کە سەرەڕای ڕەهەندە زۆر بچووکەکانی، تا 1 تێرابایت شوێنی هەڵگرتن پێشکەش دەکات؛
توانایەک کە زیاترە لە بیرگەی ناوەوەی هەندێک مۆدێلی مۆبایلە زیرەکەکان. ئەم فلاش درایڤە بە شێوەیەک دروستکراوە کە شوێنی زۆر کەم وەربگرێت و دەتوانرێت بۆ هەمیشە بە لاپتۆپ یان ئامێرە گونجاوەکانەوە ببەسترێتەوە. وەشانی گەورەتری ئەم بەرهەمە خێرایی خوێندنەوەی تا 400 مێگابایت لە چرکەیەکدا هەیە و لەگەڵ ئایفۆنەکانیشدا دەگونجێت کە دەرچەی USB-C یان تێدایە.

































































