محەممەد مەحموود- سۆران :
دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو کامێراکانی تیژڕەوی لە ڕێگای گەلی عەلی بەگ داندران و ماوەی هەفتەیەک بە شێوەی ئەزموونی کەوتنە کار، لەمڕۆوە بە فەرمی دەکەونە کار و خێرای ڕێگە پێدراو 70 کم دەبێت لە کاتژمێرێکدا.
لەم بارەیەوە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران ئاگاداری شوفێران دەکەکاتەوە، کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ ، ( پۆینت و پۆینت ) لە رێگای گەلی عەلی بەگ ئەمڕۆ سێشەمە ٢٠٢٦/٨/١١ کاتژمێر (٢) دوای نیوەرۆ بە فەرمی دەکەونەکار، خێرایی دیاریکراو لەو ڕێگایە (٧٠) کم دەبێت لە کاتژمێرێکدا، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران داواش لە شوفێران دەکات پابەندی رێنماییەکانی هاتووچۆ و خێرایی دیاریکراوبن.































































