محەممەد مەحموود- سۆران :
دوای کۆبوونەوەی قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی سۆران لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی لە بەرێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکان و بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆ و پۆلیسی ناوشار و ئاسایشی ناوشار و پۆلیسی فریاکەوتن ئەم بڕیارانە دران:
- پڕۆسەی دابەشکردن: تاوەکو ١٦-٨-٢٠٢٦ دەبێت بەنزینخانەکان لە یەک کاتدا بەنزین بە بەسەر ٨ ئۆتۆمبێل دابەش بکەن، واتە ئەو بەنزینخانانەی مزەخەیان کەمە دەبێت بیکەنە ٨ مزەخە
- سیستەمی تاک و جووت پەیرەو دەکرێت :
ژمارەی تاک: ڕۆژانی (یەکشەممە، سێشەممە، پێنجشەممە).
ژمارەی جووت: ڕۆژانی تر.
٣-بڕی بەنزین بۆ تابلۆی هەرێم (هەولێر، دهۆک، سلێمانی، هەڵەبجە): ٤٠ لیتر.
تابلۆکانی تر: ٣٠ لیتر دیاری کراوە
٤-ڕێکار و سزاکان:
نۆرەی دووبارە (دوو سێ نۆرە) و نورەبڕین ڕێگەپێدراو نییە و تووشی سزا دەبێتەوە.
گرتنی شوێن بۆ کەسانی تر یان بەجێهێشتنی ئۆتۆمبێل لە پێش دەرگای هاووڵاتییان قەدەغەیە.
داوا لە هاووڵاتییان و شۆفێران دەکەین
لە کاتی بینینی هەر سەرپێچییەک پەیوەندی بەم ژمارەیەوە بکەن: ٠٧٥٠١٠٠١٠٤١

































































