ئەمڕۆ گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی قەتەر دەست پێ دەکەنەوە .
ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، گوتی، “ئەمڕۆ گەشتەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و قەتەر دەست پێ دەکەنەوە و، یەکەم فڕۆکە لە دەوحەوە دەگاتە هەرێمی کوردستان .
گوتیشی، “هەر ئەمڕۆ ، گەشتێکی دیکە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە بۆ دەوحەی پایتەختی قەتەر ئەنجام دەدرێت، بەمەش دەبێتە دوو گەشتی ئاسمانی لە یەک ڕۆژدا.”
































































