لە ساڵیادی دەستبەکاربوونی حکومەتەکەیدا، مەسعود پزیشكیان سەرۆككۆماری ئێران لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا کە لەلایەن دەزگای پەخشی ئێرانەوە بڵاو كرایەوە، سەبارەت بە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن و ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل گووتی: گەورەترین دوژمنی ئەمریکا چینە، بۆچی شەڕ ناکەن؟ چین کاری خۆی دەکات و ڕۆژ بە ڕۆژ بەهێزتر دەبێت دیالۆگ، بۆچی نەیکەین؟”
سەبارەت بە یاداشتەکەی لێکتێگەیشتن گووتی: “بە توندی بەرگری لەو شتانە دەکەین کە بەناوی یاداشتەکەوە نووسیومانە. بڕگەیەک بدۆزەرەوە کە تیایدا پاشەكشەمان كردبێت، بۆچی بەردەوام بڵێین با شەڕ بکەین؟ شەڕ بابەتێكە كە ئیسرائیل دەیەوێت و هەوڵ دەدات شەڕ بەردەوام بێت، ئێمە چیمان بە ئەمریکا داوە؟ دەستکەوتێکی زۆرمان هەبوو. بۆچی زانیاری ناڕاست بە خەڵک دەدەین؟”
پزیشكیان لە بارەی دەستكەوتەكانیان روونیكردەوە و گووتی: هەر لەو یاداشته لێکتێگەیشتنەدا کەکردمان، توانیمان شەڕی لوبنان ڕابگرین. هەموو ڕۆژێک سەد دوو سەد موسوڵمان لەوێ شەهید دەکران، بەڵام ئەم پرۆسەیه ڕاگیرا.
سەرۆككۆماری ئێران جەختی لەوە کردەوە: “کاتێک دەتوانین مافەکانمان بەدەست بهێنین، بۆچی بەردەوام بین لەسەر ئەو ڕێگایەی کە ئیسرائیل دەیەوێت، هەندێک کەس لە ناوەوە، بە ئاگاداری یا نەزانین، لە ڕێگەی جیاوە هەمان پەیام دەگەیەنن”.
































































