شەهلا سۆفی- زاری كرمانجی :
توێژەرانی زانكۆی پێنسیلڤانیا بنیشتێكی بایۆلۆجییان دروستكردووە كە لە پشكنینە سەرەتاییەكاندا بە شێوەیەكی بەرچاو ئاستی HPV بە ڕێژەی لەسەدا ٩٣ و دوو جۆر بەكتریا كە پەیوەندییان بە شێرپەنجەی سەر و ملەوە هەیە كەمكردووەتەوە. ئەم بنێشتە پرۆتینی دژە ڤایرۆس و دژە بەكتریا لەخۆدەگرێت و بە پێچەوانەی هەندێك چارەسەرەوە، پێناچێت زیان بە بەكتریا سودبەخشەكانی ناو دەم بگەیەنێت. ئەنجامی توێژینەوەكە دەتوانێت ڕێگایەكی نوێ بكاتەوە بۆ پەرەپێدانی ڕێگەی كەمتر تێچوو بۆ تەواوكردنی چارەسەرەكانی ئێستا یان ڕێگریكردن لە هەوكردنەكانی پەیوەست بە شێرپەنجەی دەم و ددان.
یەكێك لە خاڵە گرنگەكانی توێژینەوەكە ئەوە بوو كە ئەوبنێشتانە، بە پێچەوانەی هەندێك چارەسەری وەك تیشك, پێناچێت زیان بە میكرۆبە سودبەخشەكانی ناو دەم بگەیەنێت

































































