زاری كرمانجی-سۆران
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە بڕیاری ژمارە (300) لە 22/7/2026دا، بڕیاری دا بە راگرتنی كاركردن بە بڕیاری ژمارە (38) لە 5/4/2015 تایبەت بە پێدانی مۆڵەتی بێ مووچە”
ماوەی مۆڵەتی بێ مووچەی كرد بە دوو ساڵ، لە هەمان كاتدا ماوەكەی بۆ هیچ مەبەستێك ئەژمار ناكرێت”
ەم بڕیارەی ئەنجوومەنی وەزیران، جێبەجێكردنی تەواوی حوكمی یاسایە كە خۆی دەبینێتەوە لە بڕیاری تەشریعی ژمارە (418)ی ساڵی 1987، دووپاتی لەوە كردووەتەوە كە ماوەی مۆڵەتی بێ مووچە نابێت لە دوو ساڵ زیاتر بێت”
بەگوێرەی بڕیارێكی ئەنجوومەنی دەوڵەتی عێراقیش بە ژمارە (107)ی ساڵی 2010، ئەم جۆرە مۆڵەتپێدانە لە ماوەی راژەی فەرمانبەرەكەدا، نابێت لە یەكجار زیاتر بێت”
ئەم بڕیارەی ئەنجوومەنی وەزیران لەرووی مەبەستی ئەژماركردنی ماوەی مۆڵەتەكەشەوە، بە هەمانشێوە هاوتەبایە لەگەڵ حوكمەكانی یاسای خانەنشینی، دووپاتی لەوە كردووەتەوە كە ماوەی مۆڵەتەكە بۆ هیچ مەبەستێك ئەژمار ناكرێت”
































































