مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
چوار وڵاتی دراوسێی عێراق هۆشداری بەحكومەتی زەیدی دەدەن كە هەنگاو بنێت بۆ كۆنترۆڵكردنی میلیشیاكانی سەر بەئێران و دەشڵێن وەڵامی هەر هێرشێك دەدەنەوە كە لەو وڵاتەوە بكرێتە سەر خاكەكەیان .
هەر یەك لە (سووریا و ئوردن و سعوودیە و كوەیت) هۆشدارییان داوەتە حكومەتی عێراق ڕێوشوێنی پێویست بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئەو گروپانە بگرێتەبەر.
ئەم هۆشدارییانە دوای ئەوە هات كە هێزە چەكدارەكانی ئوردن ڕۆژی پێنجشەممەی رابردوو ڕایانگەیاند پێنج مووشەكیان تێكشكاندووە كە لەلایەن كۆماری ئیسلامی بەرەو ئەو وڵاتە ئاراستە كرابوون.
دوای هۆشدارییەكە، عەلی زەیدی سەرۆكوەزیرانی عێراق سەرەتایی ئەم هەفتەیە كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی ئەمنی ئەنجامدا و فەرمانی دا ڕێوشوێنی توندتر بۆ ڕێگریكردن لە هێرشكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ لە خاكی عێراقەوە بگیرێتە بەر.

































































