زاری كرمانجی-سۆران
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڵاوی كردەوە: “لە چوارچێوەی پەرەپێدانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و گرنگیدان بە ژێرخانی شهقام و ڕێگهوبانی شاری هەولێر، قۆناغی سێیەمی پڕۆژەی قیڕتاوکردن و دروستکردنی شەقامێکی سەرەکی 30مەتری و 10 شەقامی تری ناوخۆیی لە کەرتی 8 هەزاری گەڕەکی فەرمانبەرانی سنووری سهرۆكایهتیی شارهوانیی ههولێر جێبهجێ كرا.
گوژمەی ئهو پڕۆژهیه 609 ملیۆن دیناره و لەسەر ڕێژهی 15%ی داهاتی سەرۆکایەتیی شارەوانیی ههولێر دابین كراوه كه پڕۆژهكه به ئامانجی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی هاتوچۆ و ئاسانکاری بۆ هاووڵاتییان و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکانی ئەو گەڕەکە جێبهجێ كرا.
ئهو پڕۆژەیە پێکهاتووە لە دروستكردنی شەقامێکی سەرەکی 30مەتری لهگهڵ 10 شەقامی ناوخۆیی دیكه. دروستکردنی شەقامەکان بە درێژایی 2,200 مەتره لهگهڵ کردنەوەی شەقامەکان و فەرشکردنی تێکەڵە بە ڕووبەری 24,000 مەتر دووجا و بڕی قیڕتاوکردنی شەقامەکان بە ڕووبەری 19,000 مەتر دووجا.


































































